വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
3 : 32

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۚ بَلۡ هُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٖ مِّن قَبۡلِكَ لَعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ

بێگومان ئەو بێباوەڕانە دەڵێن: ئەم قورئانە موحەممەد خۆی ھەڵی بەستووە بۆ پەروەردگار و دەڵێت قورئان گوفتار و کەلامی اللە تەعالایە، لەوەڵامیاندا فەرموویەتی: ئەو شێوەیە نییە کە ئەوان دەیڵێن، بەڵکو قورئان ئەو ھەق و ڕاستییەیە کە ھیچ گومان و دوودڵی تێدا نییە، وە لە لایەن پەروەردگارتەوە دابەزیوە بۆ سەرت - ئەی موحەممەد- تاوەکو ئەو گەلەی پێ بترسێنیت کە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکی تریان لەپێغەمبەرانی پێشین بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا، بەڵکو ھیدایەتیان بدات بۆ لای ھەق و شوێنی بکەون و کاری پێ بکەن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الحكمة من بعثة الرسل أن يهدوا أقوامهم إلى الصراط المستقيم.
حیکمەت و دانایی لە ناردنی پێغەمبەران بۆ ئەوەیە کە ڕێنومایی گەلەکانیان بکەن بۆ سەر ڕێگای ڕاست. info

• ثبوت صفة الاستواء لله من غير تشبيه ولا تمثيل.
جێگیر کردنی سیفەتی (ئیستواء) بۆ اللە تەعالا بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا. info

• استبعاد المشركين للبعث مع وضوح الأدلة عليه.
بتپەرست و موشریکەکان زیندووبونەوە بەدوور دەزانن لەگەڵ ئەوەی بەڵگە و نیشانەکانیش ڕوون و ئاشکران. info