വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
21 : 31

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ بَلۡ نَتَّبِعُ مَا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ يَدۡعُوهُمۡ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ

ئەگەر بوترێت بەوانەی موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە : شوێن ئەو وەحی و نیگایە بکەون کە اللە تەعالا دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەکەی، ئەوا لەوەڵامدا دەڵێن: شوێنی ئەوە ناکەوین، بەڵکو شوێنی ئەوە دەکەوین کەباب و باپیرانمان لەسەری بوون لەبتپەرستی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ئایا شوێن باب و باپیرانیان دەکەون ئەگەر شەیتان بانگیشیان بکات بۆ شتێک گومڕایان بکات لە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان، کە سەرەنجامەکەی لە سزای ئاگرێکی ھەڵگیرساو لە ڕۆژی قیامەتدا خۆی دەبینێتەوە؟ info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• نعم الله وسيلة لشكره والإيمان به، لا وسيلة للكفر به.
ناز ونیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ھۆکارێکن بۆ شوکر و سوپاسکردن و باوەڕھێنان پێی، نەک ھۆکارێک بێت بۆ کوفر و بێباوەڕ بوون پێی. info

• خطر التقليد الأعمى، وخاصة في أمور الاعتقاد.
مەترسی چاولێکەری کوێرانە، بەتایبەت لەو بابەتانەی پەیوەستن بە عەقیدە و بیروباوەڕەوە. info

• أهمية الاستسلام لله والانقياد له وإحسان العمل من أجل مرضاته.
گرنگی تەسلیم بوون و ملکەچ بوون بۆ اللە تەعالا، وە کاری چاکردن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتە پیرۆزە. info

• عدم تناهي كلمات الله.
وشە و کەلامی اللە تەعالا ھەرگیز کۆتایی نایەت. info