വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
16 : 31

يَٰبُنَيَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٖ فَتَكُن فِي صَخۡرَةٍ أَوۡ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَوۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَأۡتِ بِهَا ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٞ

ئەی کوڕی شیرینم بێگومان خراپە و چاکە ھەرچەند بچوک بێت ئەگەر کێشی تۆوە خەردەلەیەکیشی ھەبێت لەناو سکی بەردێکدا بێت و کەس پێی نەزانێت، یان لەھەر جێگایەکی ئاسمانەکان یان زەویش بێت، ئەوە بێگومان اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا دەیھێنێت و پاداشت و تۆڵە و سزای بەندەی لەسەر دەداتەوە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا زۆر وردبینە و ھیچ شتێکی وردیشی لێ ون نابێت، وە زۆر ئاگادارە بەھەقیقەت و جێگاکانیان. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• لما فصَّل سبحانه ما يصيب الأم من جهد الحمل والوضع دلّ على مزيد برّها.
کاتێک اللە تەعالا بەدرێژی باسی ئەو ناڕەحەتیانەی دەکات دووچاری دایک دەبێت لەکاتی سکپڕی و مناڵ بوون، بەڵگەیە لەسەر چاکەی زیاتری دایک . info

• نفع الطاعة وضرر المعصية عائد على العبد.
سوودی تاعەت و گوێڕایەڵی، وە زەرەر و زیانی گوناھ و تاوان و سەرپێچی بۆ بەندەکان دەگەڕێتەوە. info

• وجوب تعاهد الأبناء بالتربية والتعليم.
پێویستە مناڵەکان ڕابھێنرێن لەسەر پەروەردە و فێرکردنی جوان و نایاب. info

• شمول الآداب في الإسلام للسلوك الفردي والجماعي.
ئادابەکان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ڕەوشتی تاک و کۆمەڵیش دەگرێتەوە. info