വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
42 : 30

قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلُۚ كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّشۡرِكِينَ

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: بڕۆن بگەڕین بەسەر زەویدا، وە بیر بکەنەوە و تێڕامێنن لە سەرەنجامی ئەو گەل و ئوممەتانەی پێش ئێوە باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەرەکانیان و بە درۆیان زانین چۆن بوو؟ بەدڵنیاییەوە سەرنجامێکی خراپیان بوو، زۆربەیان بتپەرست بوون و ھاوەڵیان بڕیار دەدا بۆ اللە تەعالا، لەگەڵ ئەودا شتی تریان دەپەرست، ئەوە بوو بەھۆی ئەو ھاوەڵ بڕیاردانەیانەوە لەناوچوون. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 30

فَأَقِمۡ وَجۡهَكَ لِلدِّينِ ٱلۡقَيِّمِ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۖ يَوۡمَئِذٖ يَصَّدَّعُونَ

- ئەی پێغەمبەر- ڕوو بکەرە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، ئەو ئاینە ڕاستەی کەھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت، چونکە ئەگەر ئەو رۆژە ھات لەلایەن اللە تەعالاوە گەڕانەوەی بۆ نییە، ئەو ڕۆژەی خەڵکی جیا دەبنەوە لە یەکتر، دەستەیەکیان لەناز و نیعمەتی بەھەشتدا، دەستەیەکی تریشیان لەناو ئاگری دۆزەخدا سزا دەدرێن. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 30

مَن كَفَرَ فَعَلَيۡهِ كُفۡرُهُۥۖ وَمَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِأَنفُسِهِمۡ يَمۡهَدُونَ

ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بە اللە تەعالا، ئەوە زەرەر و زیانی بێباوەڕییەکی - کە ھەمیشە مانەوەیە لە ئاگری دۆزەخدا - بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە ھەرکەسیش کار و کردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت بە مەبەستی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە تەعالا ئەوە جێگا و شوێن لە بەھەشتدا بۆ خۆیان ئامادە دەکەن تاوەکو بە ھەمیشەیی لەناز و نیعمەتەکانی بەھەشت لەزەت و تام و چێژ وەربگرن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 30

لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡكَٰفِرِينَ

بۆ ئەوەی بە فەزڵ و میھرەبانی خۆی پاداشتی کەسانێک بداتەوە باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا، وە کاروکردەوە چاکەکانیان لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگاریان ئەنجام داوە، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە کەسانێکی خۆش ناوێت باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی نەبێت، بەڵکو زۆریش ڕقی لێیانە و لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزایان دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 30

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن يُرۡسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٖ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَلِتَجۡرِيَ ٱلۡفُلۡكُ بِأَمۡرِهِۦ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

یەکێک لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە ئەوەیە: چەند بایەک دەنێرێت موژدە دەدەن بە بەندەکانی کە بارینی باران نزیکە، بۆ ئەوەی ھەندێک لە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆیتان پێ بچێژێت بەو ڕەحمەت و بەرەکەتەی لەدوای باران بارین پەیدا دەبێت، وە بۆ ئەوەش کە کەشتییەکان بە ویستی اللە تەعالا بەو (بایە) بڕۆن و بگەڕێن، وە بۆ ئەوەی بەشوێن فەزڵ و ڕزق و ڕۆزی پەروەردگار لە دەریادا بگەڕێن، تاوەکو شوکر و سوپاسی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی بکەن ئەویش بۆتان زیاد بکات. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 30

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوۡمِهِمۡ فَجَآءُوهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱنتَقَمۡنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيۡنَا نَصۡرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

- ئەی پێغەمبەر- بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەل و ئوممەتەکانیان، ئەمجا نیشانە و بەڵگە ڕوونەکانیان بۆ ھێنان کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیام و ڕاستگۆیی خۆیان، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و ئەوەی ئەو پێغەمبەرانە ھێنابوویان بۆیان بە درۆیان زانی، ئیمەیش تۆڵەمان لەوانەیان کردەوە خراپە و گوناهـ و تاوانیان ئەنجامدا، وە بە سزای خۆمان لەناومان بردن، وە پێغەمبەران و باوەڕدارانمان ڕزگار کرد لەتیاچوون، جا ڕزگار کردن و سەرخستنی باوەڕداران ھەق و مافێکە لەسەر خۆمان پێویست کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 30

ٱللَّهُ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَيَبۡسُطُهُۥ فِي ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ يَشَآءُ وَيَجۡعَلُهُۥ كِسَفٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ

اللە تەعالا ئەو زاتە پیرۆزەیە ئەو بایانە دەنێرێت و ڕەوانەیان دەکات، تاوەکو ھەورەکان بجوڵێنن و بیانگەڕێنن، پاشان ئەو ھەورانە اللە تەعالا چۆنی بوێت کەم و زۆر بڵاویان دەکاتەوە بە ئاسماندا و پارچە پارچەیان دەکات، - ئەی ئەو کەسەی تەماشای ئەم دیمەنانە دەکەیت- دەبینیت لە نێوان ھەورەکانەوە دڵۆپ دڵۆپ باران دێتە خوارەوە، ئەمجا کاتێک اللە تەعالا ئەو بارانە ببارێنێت بەسەر ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت، کتوپر دڵخۆش و شادمان دەبن بە ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگاریان کە باراندویەتی بۆیان و بەھۆیەوە زەوی ئەو ڕووەک و گژ و گیایەیان بۆ سەوز دەکات کە پێویستیانە بۆ خۆیان و مەڕ و ماڵات و ئاژەڵەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 30

وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيۡهِم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمُبۡلِسِينَ

بێگومان پێش ئەوەی اللە تەعالا ئەو بارانەیان بۆ ببارێنێت نا ئومێد و بێ ھیوا بووبون لە بارینی باران بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 30

فَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحۡمَتِ ٱللَّهِ كَيۡفَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

ئەمجا -ئەی پێغەمبەر- تەماشای شوێنەواری ئەو بارانەی اللە تەعالا بکە بە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی باراندنی بۆ بەندەکانی، چۆن اللە تەعالا زەوی مردووی وشک بووی پێ زیندوو دەکاتەوە بەڕواندن و سەوز بوونی ھەموو جۆرێک لە ڕووەک و گژ و گیا، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەوییە وشکە مردووەی زیندوو کردەوە ھەر ئەویش مردووەکان لە گۆڕەکانیان جارێکی تر زیندوو دەکاتەوە، وە ھەر ئەویش بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• إرسال الرياح، وإنزال المطر، وجريان السفن في البحر: نِعَم تستدعي أن نشكر الله عليها.
ناردنی باکان و باراندنی باران و کەشتی جوڵان لە نێو دەریا : بەشێکن لەناز و نیعمەتکانی اللە تەعالا، دەبێت شوکر و سوپاسی اللە تەعالای لەسەر بکرێت. info

• إهلاك المجرمين ونصر المؤمنين سُنَّة إلهية.
لەناوچوونی ستەمکاران و ڕزگاربوونی باوەڕداران سوننەتێکی ئیلاهییه. info

• إنبات الأرض بعد جفافها دليل على البعث.
ڕوواندن و سەوز کردنەوەی ڕووەک دوای وشک بوونیان بەڵگەیە لەسەر زیندووکردنەوەی مردووەکان. info