വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
61 : 29

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە؟ وە کێ خۆر و مانگی بۆ ڕامھێناون و موسەخەری کردووە بۆتان کە بەدوای یەکدا دێن و دەڕۆن؟ ئەوا بێگومان دەڵێن: اللە، دەی ئیتر چۆن پشتھەڵدەکەن لە باوەڕھێنان بەتاک و تەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، وە خوا و پەرستراوێکی تر دەپەرستن کە ھیچ زەرەر و زیانێکیان بەدەست نییە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• استعجال الكافر بالعذاب دليل على حمقه.
پەلەکردنی بێباوەڕان لە ھاتنی سزای اللە تەعالا بۆیان بەڵگەیە لەسەر گەمژەیی و بێ عەقڵیان. info

• باب الهجرة من أجل سلامة الدين مفتوح.
دەرگای کۆچکردن لە پێناو سەلامەتی دیندا ھەموو کات لەسەر پشت کراوەیە. info

• فضل الصبر والتوكل على الله.
فەزڵ و گەورەیی ئارامگرتن و پشت بەستن بە اللە تەعالا. info

• الإقرار بالربوبية دون الإقرار بالألوهية لا يحقق لصاحبه النجاة والإيمان.
داننان بە پەروەردگاریەت (ڕبوبیەت) ى اللە تەعالا بەبێ دانان بەخوایەتی و پەرستراویەتی (ئولوھیەت) دا، شایستەی ئەوە نییە خاوەنەکەی ڕزگار بکات لە ئاگری دۆزەخ و باوەڕەکەیشی تەواو بکات. info