വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
48 : 29

وَمَا كُنتَ تَتۡلُواْ مِن قَبۡلِهِۦ مِن كِتَٰبٖ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَۖ إِذٗا لَّٱرۡتَابَ ٱلۡمُبۡطِلُونَ

- ئەی پێغەمبەر- پێش قورئان تۆ ھیچ کتێبێکت نەخوێندووەتەوە، وە بەدەستی ڕاستت ھیچ شتێکیشت نەنوسیووە، چونکە تۆ کەسێکی نەخوێندەوار بوویت، نازانیت بنوسیت و بخوێنیتەوە، چونکە ئەگەر بھاتایە بتوانیایە بنوسیت و بخوێنیتەوە خەڵکانێکی نەزان و نەفام گومانیان بۆ دروست دەبوو لە پێغەمبەرایەتیەکەتدا، ئەوەیان دەکردە بەبیانوو کە تۆ لەپەرتووک و پەڕاوە پێشینەکانەوە ئەم قورئانەت وەرگرتووە و لەوانەوە فێری بوویت. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• مجادلة أهل الكتاب تكون بالتي هي أحسن.
وتووێژ و گفتوگۆ کردن بەجوانترین شێوە لەگەڵ ئەھلی کیتابدا. info

• الإيمان بجميع الرسل والكتب دون تفريق شرط لصحة الإيمان.
باوەڕھێنان بەسەرجەم پێغەمبەران و کتێب و پەڕاوەکانیان بەبێ جیاوازی کردن لە نێوانیاندا مەرجی ڕاستی و دروستی باوەڕە. info

• القرآن الكريم الآية الخالدة والحجة الدائمة على صدق النبي صلى الله عليه وسلم.
قورئانی پیرۆز ئەو بەڵگە و نیشانە ھەمیشەیی و بەردەوامەیە لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info