വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
46 : 29

۞ وَلَا تُجَٰدِلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡۖ وَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَأُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمۡ وَٰحِدٞ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ

- ئەی باوەڕداران - بە شێوەیەکی جوان و رێک و پێک کە نمونەی بەرزی بانگەوازکردنە بە ئامۆژگاری کردن و بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھێنانەوە نەبێت، گفتوگۆ و دەمەقاڵێ و ناکۆکی لەگەڵ جولەکە و گاورەکان مەکەن، جگە ئەوانەیان نەبێت بەسەرکەشی کردن و خۆبەزلزانین ستەمیان کردووە، وە جەنگیان بەرامبەرتان ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ئەوانەیاندا بجەنگن تاوەکو موسڵمان دەبن یان ملکەچ و ڕازی دەبن بە جزیە و سەرانە دان، وە بەجولەکە و گاورەکان بڵێن: ئێمە باوەڕمان ھێناوە بەو قورئانەی اللە تەعالا ناردویەتیە خوارەوە بۆ سەرمان وە بەو تەورات و ئینجیلەیش ناردویەتیە خوارەوە بۆ سەر ئێوە، وە پەرستراو و خوای ئێمە و ئێوە ھەر یەک خوا و پەرستراوە و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە لەخوایەتی وپەروەردگاریەتی و کەماڵیدا، وە ئێمەیش ھەموو ملکەچ و زەلیلین بۆ فەرمان و بڕیارەکانی. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• مجادلة أهل الكتاب تكون بالتي هي أحسن.
وتووێژ و گفتوگۆ کردن بەجوانترین شێوە لەگەڵ ئەھلی کیتابدا. info

• الإيمان بجميع الرسل والكتب دون تفريق شرط لصحة الإيمان.
باوەڕھێنان بەسەرجەم پێغەمبەران و کتێب و پەڕاوەکانیان بەبێ جیاوازی کردن لە نێوانیاندا مەرجی ڕاستی و دروستی باوەڕە. info

• القرآن الكريم الآية الخالدة والحجة الدائمة على صدق النبي صلى الله عليه وسلم.
قورئانی پیرۆز ئەو بەڵگە و نیشانە ھەمیشەیی و بەردەوامەیە لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info