വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
38 : 29

وَعَادٗا وَثَمُودَاْ وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَٰكِنِهِمۡۖ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُواْ مُسۡتَبۡصِرِينَ

ھەروەھا گەلی عاد و سەمودیشمان لەناو برد، عادی گەلی ھود پێغەمبەر، وە سەمودی گەلی صاڵح پێغەمبەر، - ئەی خەڵکی مەککە - بێگومان ئەو لەناوبردنەتان بۆ ڕوون بوویەوە لە ڕوانگەی خانوو و ماڵەکانیانەوە لە حیجری صاڵح و شەحری حەزرەمەوت ئەو دوو شوێنە لەناوچوونەکەیانتان بۆ ڕوون دەکەنەوە، ماڵ و خانووە چۆڵەکانیان شاھیدی ئەم ڕاستیەن، شەیتانیش کردەوە خراپەکانیانی لە کوفر و بێباوەڕی گوناھ و تاوان بۆ ڕازاندبوونەوە، بەھۆی ئەوەوە لە ڕێگای ڕاست لایدان، لە کاتێکدا ئەوان توانای بیرکردنەوەیان ھەبوو، ھەق و ڕاستی و گومڕایی و ڕوشد و ناھەقیان لێک جوودا دەکردەوە بەھۆی ئەوەی پێغەمبەرەکانیان ڕێیان نیشاندان و فێریان کردن، بەڵام ئەوان شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوویان ھەڵبژارد و شوێن ھیدایەت و ڕێنوێنی نەکەوتن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• قوله تعالى:﴿ وَقَد تَّبَيَّنَ..﴾ تدل على معرفة العرب بمساكنهم وأخبارهم.
ئایەتی (وَقَد تَّبَيَّنَ...) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عەرەبەکان شارەزای ماڵ و جێگای شوێنەواری گەلی عاد و سەمود بوون. info

• العلائق البشرية لا تنفع إلا مع الإيمان.
پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان مرۆڤەکان بەبێ باوەڕ و ئیمان ھیچ سوودێکیان نییە. info

• الحرص على أمن الضيوف وسلامتهم من الاعتداء عليهم.
سووربوون لەسەر پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی میوان لەدەست درێژی کردنی دوژمنان. info

• منازل المُهْلَكين بالعذاب عبرة للمعتبرين.
جێگا و شوێنی لەناوچووەکان بە سزای اللە تەعالا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین و پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن. info

• العلم بالحق لا ينفع مع اتباع الهوى وإيثاره على الهدى.
شارەزایی و ناسینی ھەق و ڕاستی ھیچ سوودێکی نییە ئەگەر شوێن ھەواو ئارەزوو بکەویت و ھەڵیبژێریت بەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنیدا. info