വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
65 : 27

قُل لَّا يَعۡلَمُ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلۡغَيۡبَ إِلَّا ٱللَّهُۚ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ

- ئەی پێغەمبەر- بڵێ ھیچ کەس لە فریشتەکانی ئاسمان ئاگاداری غەیب و نادیارەکان نین و نایزانن، وە ھیچ کەسیش لە خەڵکی سەر زەوی ئاگاداری غەیب و نادیارەکان نین و نایزانن، بەڵکو ئەوە تەنھا اللە تەعالا دەیزانێت و ئاگاداریەتی، وە ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەن جگە لە اللە تەعالا نازانن چی کاتێک خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە لە گەڵ کردن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• علم الغيب مما اختص به الله، فادعاؤه كفر.
زانستی غەیب ئەوە زانینی تایبەتە بە اللە تەعالاوە ھەر کەسێک بانگەشەی زانینی بکات بێباوەڕ دەبێت. info

• الاعتبار بالأمم السابقة من حيث مصيرها وأحوالها طريق النجاة.
پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە چیرۆک و بەسەرھاتی گەلانی پێشوو لەوە ڕووەوە کە سەرەنجامیان چی بوو، وە چییان بەسەرھات مرۆڤ وا لێدەکات ڕێگای ڕزگاری بگرێتە بەر. info

• إحاطة علم الله بأعمال عباده.
اللە تەعالا بە زانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو کار و کردەوەی بەندەکانی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکیانه. info

• تصحيح القرآن لانحرافات بني إسرائيل وتحريفهم لكتبهم.
ڕاستکردنەوەی قورئانی پیرۆز بۆ لادان و ئینحرافاتەکانی بەنو ئیسرائیل، وە گۆڕێن و تەحریف کردنی کتێب و پەرتووکەکانیشیان. info