വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
43 : 27

وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعۡبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ إِنَّهَا كَانَتۡ مِن قَوۡمٖ كَٰفِرِينَ

وە ئەوەی ڕێگری لەم شاژنە کرد و لایدا لە یەکخواپەرستی و دەستی کرد بە پەرستنی شتانێک جگە لە اللە، شوێنکەوتنی گەلەکەی و چاولێکەری ئەوان بوو، بێگومان شاژن لەو گەلە بوو کە باوەڕیان بە اللە نەبوو، ئەویش وەک ئەوان بێباوەڕ بوو. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• عزة الإيمان تحصّن المؤمن من التأثر بحطام الدنيا.
عیززەت و سەربەرزی باوەڕ و ئیمان، وا لە کەسی باوەڕدار دەکات کە بەماڵ و سەروەت و سامانی دونیا ھیچ کاریگەر نەبێت. info

• الفرح بالماديات والركون إليها صفة من صفات الكفار.
دڵخۆش بوون بە شتە مادییەکان و پاڵدان پێوەی سیفەتێکە لە سیفەتی بێباوەڕان. info

• يقظة شعور المؤمن تجاه نعم الله.
بەئاگایی شعور و ھەستی باوەڕدار لەبەرامبەر نیعمەت و چاکەکانی اللە تەعالادا. info

• اختبار ذكاء الخصم بغية التعامل معه بما يناسبه.
تاقیکردنەوەی ئاستی زیرەکی نەیارانت بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی شیاویان لەگەڵدا بکەیت. info

• إبراز التفوق على الخصم للتأثير فيه.
دەرخستنی پێشکەوتنەکانی خۆت بۆ نەیارەکانت بۆ ئەوەی کاریگەریان لەسەر دروست بکەیت. info