വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
20 : 26

قَالَ فَعَلۡتُهَآ إِذٗا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دانینا بەتاوانەکەیدا و بە فیرعەونی وت: من ئەو پیاوەم بە نەزانی کوشت، پێش ئەوەی وەحیم بۆ بێت و ببم بە پێغەمبەر. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 26

فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمٗا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

لە دوای کوشتنی ئەو پیاوە لە ئێوە ڕامکرد و ڕۆیشتم بۆ مەدیەن، کاتێک ترسام لێتان کە لە بری ئەو بمکوژنەوە، ئیتر ئەوە بوو پەروەردگارم عیلم و دانایی پێبەخشیم و کردمی بە یەکێک لە پێغەمبەرانی کە ڕەوانەیان دەکات بۆ لای خەڵکی. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 26

وَتِلۡكَ نِعۡمَةٞ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ

ئەو بەخێوکردنەیشم کە دەیکەیت بە منەت بە سەرمەوە بەبێ ئەوەی وەک بەنوئیسرائیل بمکەیت بە کۆیلە، بەڕاستی نیعمەت و بەخششێکە بەسەرمەوە، بەڵام ئەوە ڕێگری ئەوەم لێ ناکات کە بانگەوازت بکەم بۆ یەکخواپەرستی. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 26

قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان کامەیە کە تۆ پێت وایە پێغەمبەری ئەویت؟ info
التفاسير:

external-link copy
24 : 26

قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وەڵامی فیرعەونی دایەوە و وتی: پەروەردگاری مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، ھەر ئەو پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە دڵنیان کە بێگومان ئەو پەروەردگاریانە کەواتە بەتاک و تەنھایی ھەر ئەو بپەرستن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 26

قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ

فیرعەون بە گەورە پیاوانی گەلەکەی وت - ئەوانەی لە دەوروبەری بوون - : ئایا گوێتان لە وەڵامەکەی موسا بوو چی دەڵێت؟ وەچی گومان و درۆیەکی تێدایە ؟ info
التفاسير:

external-link copy
26 : 26

قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: اللە پەروەردگاری ئێوە و پەروەردگاری باوباپیرانی پێشینتانە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 26

قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِيٓ أُرۡسِلَ إِلَيۡكُمۡ لَمَجۡنُونٞ

فیرعەون وتی: ئەو کەسەی وادەزانێت پێغەمبەرەو بۆ لای ئێوە نێرراوە شێتە، ئاگای لە خۆی نییە چۆن وەڵام ئەداتەوە، شتێک دەڵێت کە ژیری مرۆڤدا وەری ناگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 26

قَالَ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەو اللە یەی من ئێوەی بۆ لا بانگ دەکەم پەروەردگاری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا و ئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە ژیرن و ژیری خۆتان دەخەنە کار. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 26

قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذۡتَ إِلَٰهًا غَيۡرِي لَأَجۡعَلَنَّكَ مِنَ ٱلۡمَسۡجُونِينَ

کاتێک فیرعەون دەستەوسان بوو وە ھیچی پێ نەما لە بەڵگە ھێنانەوە لەبەرامبەر موسادا پێی وت: ئەگەر جگە لەمن کەسێکی تر بپەرستیت و بیکەیت بە خوای خۆت ئەوا دەتخەمە ڕیزی زیندانی کراوەکانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 26

قَالَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكَ بِشَيۡءٖ مُّبِينٖ

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە فیرعەونی وت: ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر لەلایەن اللە وە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایشت بۆ بھێنم کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستی ئەوەی دەیڵێم؟ info
التفاسير:

external-link copy
31 : 26

قَالَ فَأۡتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

فیرعەون وتی: ئەوەی باسی دەکەیت گوایە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی خۆت بیھێنە ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 26

فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٞ مُّبِينٞ

موسا گۆچانەکەی فڕێدایە سەر زەوی، دەست بەجێ بوو بە ئەژدیھایەکی گەورە و دیار و ئاشکرا بە بەرچاوی خەڵکیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 26

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ

وە دەستی خستە بنھەنگڵی بەبێ ئەوەی سپی بێت، کاتێک ھێنایە دەرەوە کتوپڕ لەبەر چاوی خەڵکی سپی و نورانی بوو، نەک سپی بەڵەک بوون، ھەموو ئەوانەی لەوێ بوون ئەوەیان بینی بەچاوی خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 26

قَالَ لِلۡمَلَإِ حَوۡلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٞ

فیرعەون بە گەورە و ناودارانی دەوروبەری وت: بێگومان ئەم پیاوە جادوگەرێکی زۆر زانایە. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 26

يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِۦ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ

ئەیەوێت بە جادووەکەی لە خاک و وڵاتی خۆتان دەرتان کات، ڕاتان چییە و چی بکەین بەرامبەری ؟ info
التفاسير:

external-link copy
36 : 26

قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَٱبۡعَثۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ

پێیان وت: جارێک موسا و ھارونی برای واز لێ بھێنە و دەست پێشخەری مەکە لە سزادانیان، سەربازەکانت بنێرە بە ھەموو شارەکانی میسردا تاوەکو ھەرچی جادووگەر ھەیە کۆی بکەنەوە بۆت. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 26

يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٖ

ھەرچی جادووگەرێکی زۆر زانا و لێزان ھەیە با بیھێنن بۆت. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 26

فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ

ئەوە بوو فیرعەون ھەرچی جادووگەری ھەبوو لە کات و شوێنی دیاریکراودا ھەمووی کۆکردنەوە بۆ ململانێ موسا. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 26

وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلۡ أَنتُم مُّجۡتَمِعُونَ

وە وترا بە خەڵکیش: ئایا ئێوەیش کۆ دەبنەوە، تاوەک ببینن کێ سەردەکەوێت و زاڵ دەبێت بەسەر ئەوی تردا، موسا یان جادووگەرەکان ؟ info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أخطاء الداعية السابقة والنعم التي عليه لا تعني عدم دعوته لمن أخطأ بحقه أو أنعم عليه.
ھەڵەی پێشووتر و ئەو نیعمەت و بەخششانەی بەسەر بانگخوازانەوە ھەیە، مانای ئەوە نییە کە بانگی ئەو کەسە نەکەیت کە ھەڵەت کردووە بەرامبەری یان باشە و چاکەیەکی ھەیە بەسەرتەوە. info

• اتخاذ الأسباب للحماية من العدو لا ينافي الإيمان والتوكل على الله.
گرتنە بەری ھۆکارەکان بۆ خۆپاراستن لە دوژمن دژ و پێچەوانەی باوەڕ و پشت بەستن بە اللە نییە. info

• دلالة مخلوقات الله على ربوبيته ووحدانيته.
مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا بەڵگە و نیشانەی ڕوونن لەسەر پەروەردگاریەتی و یەکخواپەرستی ئەو زاتە پیرۆزە. info

• ضعف الحجة سبب من أسباب ممارسة العنف.
لاوازی بەڵگە ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی مومارەسەکردنی توند و تیژی. info

• إثارة العامة ضد أهل الدين أسلوب الطغاة.
وروژاندنی ڕای گشتی خەڵکی دژ بە ئاینی پێغەمبەران شێوازێکە لە شێوازی ملھوڕان و لە خوا یاخیان. info