വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
6 : 25

قُلۡ أَنزَلَهُ ٱلَّذِي يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا

- ئەی پێغەمبەر - تۆیش بەوانە بڵێ کە قورئان بەدرۆ دەزانن و باوەڕیان پێی نییە: ئەو زاتەی کە (اللە) یە زانا و ئاگاداری ھەموو شتێکە لە ئاسمانەکان و زەوی ئەو قورئانی دابەزاندووە، ئەو قورئانە درۆ و ھەڵبەستراوی ھیچ کەسێک نییە وەک ئێوە وای دەزانن، پاشان وەک ھاندانێک بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوەیان پێی فەرموون: بێگومان اللە تەعالا ھەر کەسێک لە بەندەکانی تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای لێی خۆش دەبێت، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• اتصاف الإله الحق بالخلق والنفع والإماتة والإحياء، وعجز الأصنام عن كل ذلك.
وەسف کردنی پەرستراوی ھەق و ڕاستی، بەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە شتەکان بەدی دەھێنێت و سوود و قازانج و مردن و زیندووبوونەوەی بەدەستە، لە کاتێکدا بت و پەرستراوەکانی تر دەسەوسانن لەوەھا کارێک. info

• إثبات صفتي المغفرة والرحمة لله.
چەسپاندن و جێگیرکردنی ھەردوو سیفەتی لێخۆشبوون و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ زاتی اللە تەعالا. info

• الرسالة لا تستلزم انتفاء البشرية عن الرسول.
پەیامی پێغەمبەرایەتی ئەوە پێویست ناکات کە پێغەمبەر نابێت مرۆڤ بێت. info

• تواضع النبي صلى الله عليه وسلم حيث يعيش كما يعيش الناس.
تەوازع و خۆ بەگەورە نەزانینی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەئاست خەڵكیدا، خەڵکی چۆن ژیاون ئەویش ھەر وەک ئەوان ژیاوە. info