വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
27 : 25

وَيَوۡمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيۡهِ يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي ٱتَّخَذۡتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلٗا

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژە بۆ گەل و ھۆزەکەت بکە، ڕۆژێکە ستەمکار لەبەر پەشیمانی و شوێن نەکەوتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھەر دوو دەستی خۆی دەگەزێت، وە دەڵێت: ئای خۆزگە شوێن پێغەمبەر دەکەوتم، شوێن ئەوەی لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆیھات، وە لەگەڵ ئەودا ڕێگای ڕزگاریم بگرتایەتەبەر. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الكفر مانع من قبول الأعمال الصالحة.
کوفر و بێباوەڕی ڕێگرە لە گیرا بوونی کار و کردەوە چاکەکان، چونکە مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ھەر کار وکردەوەیەكی چاکە ئیمان و باوەڕێکی ڕاست و دروستە. info

• خطر قرناء السوء.
ئەم ئایەتانە مەترسی ھاوەڵ و ھاوڕێی خراپمان بۆ دەردەخەن. info

• ضرر هجر القرآن.
زیانی جێھێشتن و وازھێنان لە قورئان خوێندنەوە و کار پێ نەکردنی. info

• من حِكَمِ تنزيل القرآن مُفَرّقًا طمأنة النبي صلى الله عليه وسلم وتيسير فهمه وحفظه والعمل به.
یەکێک لەو حیکمەتانەی کە قورئانی پیرۆز بە بەش بەش و کەم کەم دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو بەئاسانی لێی تێ بگات، وە ئاسانیش بێت بۆ لەبەر کردن و کار پێکردنی، چونکە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) خوێنەواری نەبووە. info