വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
44 : 25

أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا

- ئەی پێغەمبەر - ئایا پێتوایە زۆربەی ئەوانەی تۆ بانگیان دەکەیت بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگار بە وردی گوێبیستی ئەو بەڵگە و دەلیلانە دەبن و بیر لەمانا و مەبەستەکانی دەکەنەوە؟! نەخێر وانین بەڵکو وەک ئاژەڵ وان لەبیستن و بیرکردنەوە و تێگەیشتندا، بەڵکو لە ئاژەڵ گومڕا و نەزانترن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 25

أَلَمۡ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيۡفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوۡ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنٗا ثُمَّ جَعَلۡنَا ٱلشَّمۡسَ عَلَيۡهِ دَلِيلٗا

- ئەی پێغەمبەر - ئایا تەماشای شوێنەواری بەدیھێنان و خەلقی اللە تەعالا ناکەیت کاتێک سێبەر بە ڕووی سەر زەویدا بڵاو دەکاتەوە، خۆ ئەگەر بیویستایە لە جێگای خۆی دەیوەستاند و نەدەجوڵا، ئەو کاتە بۆ ھەمیشەیی دونیا ھەر سێبەر دەبوو، لەپاشان خۆریشمان کردە بەڵگەیەک لەسەری، بەھۆی ئەوەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و سێبەر کورت و درێژ دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 25

ثُمَّ قَبَضۡنَٰهُ إِلَيۡنَا قَبۡضٗا يَسِيرٗا

پاشان ئەو سێبەرەش بە شێنەیی و لەسەرخۆ بۆ لای خۆمانی دەبەینەوە، بە گوێرەی ستوني بوون و لاربوونەوەی خۆر لە وەرزەکانی ساڵدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 25

وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا وَٱلنَّوۡمَ سُبَاتٗا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورٗا

اللە تەعالا شەوی وەک پۆشاک و جلوبەرگ بۆ لێکردوون تاوەکو خۆتان و ھەموو شتێکیش داپۆشێت، وە خەویشی بۆ گێڕاون بەمایەی پشوو و ئارامی تاوەکو لەپاش کارکردن و ماندوو بوونتان پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشی بۆ کردوون بە مایەی ژیان و ھەستانەوە و جموجوڵ و کۆشش تاوەکو کاروباری خۆتانی تێدا ئەنجام بدەن. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 25

وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ طَهُورٗا

وە ھەر اللە یە با دەنێرێت کە ھەورەکان ھەڵبگرن و موژدەی باران بە خەڵک بدەن، کە ئەویش لە میھرەبانی و ڕەحمی خۆیەتی بۆ بەندەکانی، وە لە ئاسمانیشەوە ئاوێکی پاکوخاوێنمان باراندووە تاوەکو خۆیانی پێ خاوێن بکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 25

لِّنُحۡـِۧيَ بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗا وَنُسۡقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقۡنَآ أَنۡعَٰمٗا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرٗا

بۆ ئەوەی بە ھۆی ئەو بارانەوە ئەو زەویە وشک و برنگانەی ھیچ ڕووەک و گژ و گیایەکی تیا نییە بە جۆرەھا ڕووەک و گژ و گیان و سەوزایی زیندوو بکەینەوە، وە بۆ ئەوەی ھەر بەم بارانە زۆرێک لە مەڕ و ماڵات و خەڵکی کە بەدیمان ھێناون تێراو بکەین. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 25

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَٰهُ بَيۡنَهُمۡ لِيَذَّكَّرُواْ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا

بێگومان ئەم قورئانەمان ڕوون کردەوە و بەڵگە و نیشانەکانیشمان جۆرا و جۆر کردن تاوەکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام زۆربەی خەڵکی جگە لە بێباوەڕی و ناسوپاسگوزاری ھیچی تریان ناوێت. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 25

وَلَوۡ شِئۡنَا لَبَعَثۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٖ نَّذِيرٗا

ئەگەر بمانویستایە لە ھەموو گوند و شارێکدا پێغەمبەرێکمان دەنارد بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە و بیانترسێنت لە تۆڵە و سزای اللە تەعالا، بەڵام ئەوەمان نەویست، بەڵکو موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) مان نارد بۆ لای ھەموو خەڵکی جیھان. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 25

فَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدۡهُم بِهِۦ جِهَادٗا كَبِيرٗا

- ئەی پێغەمبەر - گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری بێباوەڕان نەکەیت لەوەی داوات لێدەکەن لە گەڵیاندا بسازێیت و دەست ھەڵگریت لە ھەندێک بیروباوەڕی خۆت، و لەو شتانەی بۆت پێشنیار دەکەن، وە بەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت جیھاد و تێکۆشان ململانێی گەورەیان لەگەڵدا بکە، بە ئارام گرتن لەسەر ئەزیەت و ئازاریان، وە خۆڕاگرتن لەسەر ناڕەحەتیەکانی بانگەواز کردنیان. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 25

۞ وَهُوَ ٱلَّذِي مَرَجَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ هَٰذَا عَذۡبٞ فُرَاتٞ وَهَٰذَا مِلۡحٌ أُجَاجٞ وَجَعَلَ بَيۡنَهُمَا بَرۡزَخٗا وَحِجۡرٗا مَّحۡجُورٗا

اللە (سبحانە وتعالی) ئەو خوایەیە کە ئاوی دوو دەریای بە یەک گەیاندووە، ئاوی سازگاری گەیاندووە بە ئاوی سوێر، وە لە نێوانیاندا بەربەستێکی تەواوی داناوە ناھیڵێت ئاوی ھیچ کامیان تێکەڵ بەوی تریان ببێت، ئەمەیان ئاوێکی خۆش و سازگارە و ئەوی تریشیان خوێیەکی سوێر و تاڵە. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 25

وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ مِنَ ٱلۡمَآءِ بَشَرٗا فَجَعَلَهُۥ نَسَبٗا وَصِهۡرٗاۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرٗا

ھەر اللە تەعالایە لە ئاوی پیاو و ژن ئادەمیزادی بەدیھێناوە، وە لە دوای ئەوەیش کە ئادەمیزادی بەدیھێنا پەیوەندی خزمایەتی و ژن و ژنخوازی لە نێوانیاندا دروستکرد، - ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر بەدەسەڵاتە ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت، وە یەکێک لە دەسەڵاتەکانیشی ئەوەیە لە ئاوی پیاو و ژن ئادەمیزادی بەدیھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 25

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمۡ وَلَا يَضُرُّهُمۡۗ وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا

لەگەڵ ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانەدا ئەو بێباوەڕانە لەبری اللە تەعالا بتگەلێک دەپەرستن ئەگەر گوێڕایەڵیان بکەن سوودیان بۆیان نابێت، وە ئەگەر سەرپێچیشیان بکەن ناتوانن زیانیان پێ بگەیەنن، وە بێباوەڕ ھەمیشە پشت لە بەرنامەکەی اللە تەعالا دەکات و شوێن شەیتان دەکەوێت لەوەی پەروەردگار تووڕە و نیگەران دەکات. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• انحطاط الكافر إلى مستوى دون مستوى الحيوان بسبب كفره بالله.
نزم بوونەوەی بێباوەڕ تا ئەندازەی خوارەوەی ئاژەڵ ئەویش بەھۆی کوفر و بێباوەڕییەوە بە اللە تەعالا. info

• ظاهرة الظل آية من آيات الله الدالة على قدرته.
دیاردەی سێبەر نیشانەیەکە لە نیشانە و بەڵگەکانی اللە تەعالا لەسەر دەسەڵات و قودرەتی ئەو. info

• تنويع الحجج والبراهين أسلوب تربوي ناجح.
جۆراو جۆر کردنی بەڵگە و نیشانەکان شێوازێکی پەروەردەیی سەرکەوتووە. info

• الدعوة بالقرآن من صور الجهاد في سبيل الله.
بانگەوازکردن بە قورئانی پیرۆز جۆرێکە لە جۆرەکانی جیھاد و تێکۆشان لە ڕێگای اللە تەعالادا. info