വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
62 : 23

وَلَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ وَلَدَيۡنَا كِتَٰبٞ يَنطِقُ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ

ئێمە ئەرک و باری گران ناخەینە سەر کەس بە گوێرەی توانای خۆی نەبێت، وە پەرتووکێکمان لایە کردەوەی ھەموو بەندەکانمان تێدا جێگیر کردووە، کە بەڕاستی و دروستی دەدوێت و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، ئەوان ستەم و زوڵمیان لێ ناکرێت، بەوەی چاکەکانیان لێ کەم بکرێتەوە یان خراپە و گوناھەکانیان لەسەر زیاد بکرێت. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• خوف المؤمن من عدم قبول عمله الصالح.
ترسی باوەڕدار لەوەی کە کردەوە چاکەکانی لێوەرنەگیررێت. info

• سقوط التكليف بما لا يُسْتطاع رحمة بالعباد.
ئەوەی مرۆڤ لە پەرستن و دروشمەکانی شەریعەتی ئیسلام توانای ئەنجامدان و جێ بەجێ کردنیانی نییە خوای گەورە داوا ناکات مرۆڤ ئەنجامیان بدات. info

• الترف مانع من موانع الاستقامة وسبب في الهلاك.
خۆشگوزەرانی ژیانی دونیا ھۆکارە بۆ لادان و بەردەوام نەبوون لەسەر ڕێگای ئیسلام، ھۆکاریشە بۆ فەوتان و لەناوچوون. info

• قصور عقول البشر عن إدراك كثير من المصالح.
کورت بینی ژیری و عەقڵی مرۆڤ لە ھەست کردن و پەی پێبردنی ھەموو بەرژەوەندیەکان. info