വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
53 : 23

فَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ زُبُرٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ

بەڵام شوێنکەوتوانیان پاش ئەوان ئاینەکەیان لە نێوان خۆیاندا پارچە پارچە کرد، وە بوون بەچەند دەستە و تاقم و کۆمەڵێکەوە، ھەر دەستە و تاقمێکیش سەرسام و دڵخۆشن بەو ئاینەی باوەڕیان پێیەتی، چونکە باوەڕیان وایە ئەوە ئەو ئاینەیە کە مایەی ڕەزامەندیە لای اللە تەعالا، وە ئاوڕ ناداتەوە بەلای ئەوەی لای غەیری خۆیەتی. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الاستكبار مانع من التوفيق للحق.
لوتبەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگرە لە بەردەم تەوفیق و یارمەتی اللە تەعالا بۆ سەر ھەق و ڕاستی. info

• إطابة المأكل له أثر في صلاح القلب وصلاح العمل.
پاکوخاوێنی و حەڵاڵی خواردن و خواردنەوە کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر چاکی دڵ و چاکی کار و کردەوە. info

• التوحيد ملة جميع الأنبياء ودعوتهم.
یەکخواپەرستی ئاینی سەرجەم پێغەمبەران و بانگەوازەکەیان بووە. info

• الإنعام على الفاجر ليس إكرامًا له، وإنما هو استدراج.
نازو نیعمەت بەخشین بەکەسانی خراپەکار و تاوانبار ڕێز و شکۆ نییە بۆی، بەڵکو پەلکێش کردنیەتی بۆ زیاتر ڕۆچوون لەناو تاوان و گوناھ و خراپەکاریدا. info