വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
28 : 23

فَإِذَا ٱسۡتَوَيۡتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلۡفُلۡكِ فَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

جا ئەگەر خۆت و باوەڕدارانی ڕزگار بوو کە لە گەڵتدان سەرکەوتنە سەر کەشتیەکە بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە لە دەست گەلی ستەمکار و بێباوەڕان ڕزگاری کردین و لەناوی بردن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• وجوب حمد الله على النعم.
واجیبە سوپاس و ستایش اللە تەعالا بکرێت لەسەر ناز و نعمەت و بەخششەکانی . info

• الترف في الدنيا من أسباب الغفلة أو الاستكبار عن الحق.
خۆشگوزەرانی ژیانی دونیا ھۆکاری بێ ئاگایی و غەفڵەتە، یان ھۆکاری لادانە لەھەق و ڕاستی. info

• عاقبة الكافر الندامة والخسران.
سەرەنجامی بێباوەڕان پەشیمانی و خەسارۆمەندی دونیا و دواڕۆژە. info

• الظلم سبب في البعد عن رحمة الله.
ستەمکردن ھۆکاری دوور کەوتنەوەیە لەڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا. info