വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
54 : 22

وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤۡمِنُواْ بِهِۦ فَتُخۡبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

وە ئەوانەی اللە تەعالا زانست و زانیاریەکی بەکەڵکی پێ بەخشیوون، بابزانن و دڵنیابن ئەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەو ھەق وڕاستیەیە کە اللە تەعالا وەحی و نیگای کردووە بۆ تۆ - ئەی پێغەمبەر- وە ھیچ گومانێکی تێدا نییە، تاوەکو باوەڕی پێ بھێنن و ئیمانەکەیان پێی زیاد بکات، وە دڵەکانیان بۆی ملکەچ دەبێت و دەترسن لە پەروەردگاریان، وە بێگومان اللە تەعالا ھیدایەتی ئەوانە دەدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست کە باوەڕیان پێی ھێناوە، ئەو ڕێگایەی کەۆھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، وەک پاداشتێک لەبەرامبەر گەردنکەچییان بۆی. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• استدراج الظالم حتى يتمادى في ظلمه سُنَّة إلهية.
پەلکێش کردنی ستەمکاران بۆ ئەوەی زیاتر لەناو ستەمدا ڕۆبچن سوننەتێکی خواییە. info

• حفظ الله لكتابه من التبديل والتحريف وصرف مكايد أعوان الشيطان عنه.
اللە تەعالا کتێبەکەی خۆی پاراستووە لە دەستکاری کردن و گۆڕین و فروفێڵی شەیتان و ھاوکارەکانی. info

• النفاق وقسوة القلوب مرضان قاتلان.
دووڕوویی و دڵڕەقی دوو نەخۆشی کوشندەن. info

• الإيمان ثمرة للعلم، والخشوع والخضوع لأوامر الله ثمرة للإيمان.
باوەڕ و ئیمان بەروبومی زانست و زانیارین، ترسان و ملکەچ بوونیش بۆ فەرمانەکانی اللە تەعالا بەرووبومی باوەڕ و ئیمانە. info