വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
46 : 22

أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَتَكُونَ لَهُمۡ قُلُوبٞ يَعۡقِلُونَ بِهَآ أَوۡ ءَاذَانٞ يَسۡمَعُونَ بِهَاۖ فَإِنَّهَا لَا تَعۡمَى ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَلَٰكِن تَعۡمَى ٱلۡقُلُوبُ ٱلَّتِي فِي ٱلصُّدُورِ

ئایا ئەوانەی پێغەمبەریان بە درۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، نەگەڕاون بەسەر زەویدا، تاوەکو بەچاوی خۆیان شوێنەواری ئەو گوند و شارە خاپوورکراوانە ببینن، بە ژیری خۆیان بیری لێ بکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، وە چیرۆکی ئەوانیان گوێ لێ بووبێت تاپەندی لێ وەربگرن، بێگومان کوێری و نابینایی کوێری و نابینایی چاوەکان نییە، بەڵکو کوێری و نابینایی فەوتێنەر کوێری و نابینایی ئەو دڵانەیە لەناو سینەدان، کاتێک ئەو دڵانە کوێر دەبنەوە ئیتر خاوەنەکانیان پەند و ئامۆژگاری لە ھیچ شتێک وەرناگرن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• إثبات صفتي القوة والعزة لله.
جێگیر کردنی سیفەتی ھێز و عیززەت و دەسەڵات بۆ الله تەعالا. info

• إثبات مشروعية الجهاد؛ للحفاظ على مواطن العبادة.
چەسپاندنی مەشروعییەتی جیھاد و تێکۆشان، بۆ پارێزگاری کردن لەپەرستگاکان. info

• إقامة الدين سبب لنصر الله لعبيده المؤمنين.
بەرقەرارکردن و جێ بەجێکردنی ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام ھۆکاری پشتیوانی و سەرخستنی اللە تەعالان بۆ بەندە باوەڕدارەکانی. info

• عمى القلوب مانع من الاعتبار بآيات الله.
کوێری دڵەکان ڕێگرە لە پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا. info