വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
44 : 22

وَأَصۡحَٰبُ مَدۡيَنَۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰۖ فَأَمۡلَيۡتُ لِلۡكَٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذۡتُهُمۡۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ

وە خەڵکی مەدیەنیش (شوعەیب)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، وە فیرعەون و گەلەکەی (موسا)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، ئەمجا منیش بۆ ماوەیەک مۆڵەتی ئەو بێباوەڕانەمدا و تۆڵەیانم دواخست تاوەکو زیاتر پەلکێشیان بکەم، پاشان قار و غەزەبم لێگرتن و سزامدان، جا بیر بکەرەوە و تێڕامێنە من چۆن نکۆڵیم لێکردن و ڕێم لێگرتن، بەدڵنیایی بە ھۆی بێباوەڕییانەوە لەناوم بردن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• إثبات صفتي القوة والعزة لله.
جێگیر کردنی سیفەتی ھێز و عیززەت و دەسەڵات بۆ الله تەعالا. info

• إثبات مشروعية الجهاد؛ للحفاظ على مواطن العبادة.
چەسپاندنی مەشروعییەتی جیھاد و تێکۆشان، بۆ پارێزگاری کردن لەپەرستگاکان. info

• إقامة الدين سبب لنصر الله لعبيده المؤمنين.
بەرقەرارکردن و جێ بەجێکردنی ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام ھۆکاری پشتیوانی و سەرخستنی اللە تەعالان بۆ بەندە باوەڕدارەکانی. info

• عمى القلوب مانع من الاعتبار بآيات الله.
کوێری دڵەکان ڕێگرە لە پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا. info