വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
37 : 22

لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقۡوَىٰ مِنكُمۡۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمۡ لِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

خوێن و گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی سەر دەبڕێن و دەکرێن بە قوربانی ھیچی ناگات بە خوای گەورە و بەرز نابێتەوە بۆ لای، بەڵکو ئەوەی بەرز دەبێتەوە بۆ لای ئەو تەقوا و خواناسینەکەتانە، بەوەی موخلیس و دڵسۆزی ئەو بن لەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی بۆ ئەوەی بەو کارە نزیک ببنەوە لێی، ھەروەھا خوای گەورە ملکەچی کردوون و ڕامی ھێناون بۆ ئەوەی (اللە أکبر) بکەن و سوپاس و شوکری ئەوە بکەن کە موەفق و سەرکەوتووی کردوون بۆ ھەق و ڕاستی، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - موژدەی خێر و خۆشی بدە بەوانەی چاکەکارن لەپەرستنەکانیان بۆ پەروەردگاریان، وە چاکەکاریشن لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەدیھێنراوەکانی خوا. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• ضَرْب المثل لتقريب الصور المعنوية بجعلها في ثوب حسي، مقصد تربوي عظيم.
نموونە ھێنانەوە بۆ نزیک کردنەوەی وێنە مەعنەویەکە بەوەی بەرگێکی هەستپێكراو (حسي) بەبەردا بکەیت، مەبەستێکی پەروەردەیی گەورەیە. info

• فضل التواضع.
ئەم ئایەتانە باس لە فەزڵ و چاکەی تەوازع و خۆ بەکەمزانین دەکەن. info

• الإحسان سبب للسعادة.
چاکەکاری ھۆکاری ئاسوودەیی و بەختەوەریە. info

• الإيمان سبب لدفاع الله عن العبد ورعايته له.
باوەڕ ھۆکاری ئەوەیە خوای گەورە بەرگری لە بەندەکانی بکات و چاودێری کارەکانیان بێت. info