വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
82 : 21

وَمِنَ ٱلشَّيَٰطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُۥ وَيَعۡمَلُونَ عَمَلٗا دُونَ ذَٰلِكَۖ وَكُنَّا لَهُمۡ حَٰفِظِينَ

ھەروەھا شەیتانەکانیشمان بۆ ڕامھێنا بوو دەچوونە بنی دەریاکانەوە مرواری و مەرجانیان بۆ دەردەھێنا، ھەروەھا کۆمەڵە کارێکی تریشیان بۆ ئەنجام دەدا، وەک کاروباری دروستکردنی خانووبەرە و شتی تریش، وە ئێمە چاودێر و پارێزەری ژمارە و کارەکانیان بووین، ھیچ شتێکمان لێ ون نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
83 : 21

۞ وَأَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆکی ئەیوب (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ گەلەکەت بکە، کاتێک تووشی بەڵا بوو لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من تووشی بەڵا و نەخۆشی و مردنی کەسوکارەکەم بووم ، وە تۆیش لە ھەموو بەڕەحم و میھرەبانەکان بەڕەحمتر و میھرەبانتریت، دەی خوایە ئەوەی تووشم بووە لەسەرمی ھەڵگرە. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 21

فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَكَشَفۡنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرّٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰبِدِينَ

ئێمەیش وەڵامی نزا و پاڕانەوەکەیمان دایەوە، ئەوەی تووشی بوو بوو لە نەخۆشی و بەڵاو ناڕەحەتی لەسەرمان ھەڵگرت، وە بە ئەندازەی ئەوەیش لە کەسوکار و مناڵەکانی لەدەستی دابوو بۆمان قەرەبوو کردەوە، ئەوەندەی تریش لە گەڵیدا، ھەموو ئەمانەمان بە ڕەحم و میھرەبانییەک لە لایەن خۆمانەوە ئەنجامدا، وە بیرخستنەوەیەکیشە بۆ ھەموو ئەو کەسانەی بە پەرستنەکانیان ملکەچی خوای گەورەن، با ئەوانیش وەک ئەیوب (سەلامی خوای لێ بێت) ئارامگر بن. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 21

وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِدۡرِيسَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ كُلّٞ مِّنَ ٱلصَّٰبِرِينَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئیسماعیل و ئیدریس و زولکیفل (سەلامی خوایان لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ھەریەک لەوان ئارامگر بوون لەسەر بەڵاو ناخۆشییەکان، وە ئارامگریش بوون لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی کە پەروەردگار دابووی بەسەریاندا. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 21

وَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ فِي رَحۡمَتِنَآۖ إِنَّهُم مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

ئێمە ئەوانمان خستە نێو ڕەحمەت و میھرەبانی و بەزەیی خۆمانەوە، وە بەھەشت و پێغەمبەرێتیمان پێ بەخشین، بێگومان ئەوان لەبەندە چاک و ساڵحەکانی ئێمە بوون، ئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی پەروەردگاریان بوون، وە کارەکانیان چی نھێنی و چی ئاشکرایان لەبەر ڕەزامەندی و ترس لەخوا چاک کردبوو. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 21

وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَٰضِبٗا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقۡدِرَ عَلَيۡهِ فَنَادَىٰ فِي ٱلظُّلُمَٰتِ أَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبۡحَٰنَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

- ئەی پێغەمبەر - باسی چیرۆک و بەسەرھاتی خاوەنی حوتەکە یونس (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ئەو بە بێ ئیزن و مۆڵەتی پەروەردگاری بە تووڕەیی و ڕق و کینێکی زۆرەوە ڕۆیشت و گەلەکەی بەجێھێشت، به هۆی بەردەوام بوونیان لەسەر تاوان و گوناهكردن، یونس پێی وابوو ئێمە دونیای لەسەر تەنگ ناکەینەوە، وە لەسەر ئەو وازھێنان و ڕۆیشتنەی سزای نادەین، دووچاری تەنگی دونیا و زیندانی ناو سکی حوتەکەی دەریا بوویەوە کاتێک حوتەکە قوتیدا، لەو کاتەدا لەناو تاریکی سکی حوتەکە و تاریکی دەریا و تاریکی شەو لە خوای گەورە پاڕایەوە، دانی نا بە گوناھەکەی و گەڕایەوە بۆ لای خوای گەورە، وە وتی: جگە لە تۆ ئەی زاتی (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، پاکوبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارم، بەراستی من یەکێک بووم لە ستەمکاران (ستەمم کرد چونکە بێ فەرمان و مۆڵەتی تۆ گەلەکەم بەجێھێشت). info
التفاسير:

external-link copy
88 : 21

فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ وَنَجَّيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡغَمِّۚ وَكَذَٰلِكَ نُـۨجِي ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

نزا و پاڕانەوەکەمان گیرا کرد، وە ڕزگارمان کرد لەو ناڕەحەتی و خەم و پەژارەیە، وە لەناو تاریکاییەکان و سکی حوتەکە دەرمانھێنا، ھەروەک چۆن یونسمان ڕزگار کرد ھەر ئاوا ھەموو باوەڕدارانی تریش ڕزگار دەکەین، ئەگەر کەوتنە ناو ناڕەحەتی و خەم و پەژارەوە و لە خوای گەورە پاڕانەوە کە بێت بەھانایانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 21

وَزَكَرِيَّآ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ رَبِّ لَا تَذَرۡنِي فَرۡدٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡوَٰرِثِينَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆک و بەسەرھاتی زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، کاتێک لە پەروەردگار پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم بە تەنھایی مەمھێڵەرەوە، من ھیچ مناڵێکم نییە، وە تۆیش چاکترین خوای کە لەپاش مردنی مرۆڤ میراتگرانی بۆ جێدەھێڵیت، وە ھەر تۆیت کە بەھەمیشەیی دەمێنیتەەوە نامریت، مناڵێکم پێ ببەخشە لەدوای خۆم بمێنێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 21

فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ وَوَهَبۡنَا لَهُۥ يَحۡيَىٰ وَأَصۡلَحۡنَا لَهُۥ زَوۡجَهُۥٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَيَدۡعُونَنَا رَغَبٗا وَرَهَبٗاۖ وَكَانُواْ لَنَا خَٰشِعِينَ

نزا و پاڕانەوەکەمان گیرا کرد، یەحیامان پێ بەخشی، وە ژنەکەیشمان بۆ ساغ کردەوە و ھێنامانە باری مناڵ بوون بۆی دوای ئەوەی کە مناڵی نەدەبوو، بێگومان زەکەریا و ژنەکەی و کوڕەکەی پێشبڕکێیان دەکرد لەکارە خێر و چاکەکاندا، ئەوان ھەمیشە لێمان دەپاڕانەوە، بە ئومێدی ئەو پاداشتە بوون کە لای ئێمەیە، وە دەترسان لەو سزا و تۆڵەیەیش کە لامانە، ئەوان لە ئاست ئێمە ھەموو کاتێک ملکەچ و باوەڕدار بوون. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الصلاح سبب للرحمة.
خۆ چاک کردن ھۆکاری بەدەستھێنانی ڕەحمەت و میھرەبانی خوایە. info

• الالتجاء إلى الله وسيلة لكشف الكروب.
پەنا بردن بۆ خوا ھۆکاری نەھێشتن و لابردنی بەڵاو ناڕەحەتییەکانە. info

• فضل طلب الولد الصالح ليبقى بعد الإنسان إذا مات.
فەزڵی داواکردنی منداڵی چاک لە خوای گەورە تاوەکو لە پاش مردنی خۆی ببێت بە میراتگری. info

• الإقرار بالذنب، والشعور بالاضطرار لله وشكوى الحال له، وطاعة الله في الرخاء من أسباب إجابة الدعاء وكشف الضر.
داننان بە گوناھ و تاواندا وە ھەست کردن بە ناچاری و پێویست بوون بە خوای گەورە و شەکوای حاڵی خۆ کردن لای ئەو، وە تاعەت و گویڕایەڵی خوا لە کاتی خۆشی فەرحانیدا ھۆکاری وەرگرتن و گیرابوونی نزا و پاڕانەوە و لابردنی ناڕەحەتییەکانە. info