വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
72 : 19

ثُمَّ نُنَجِّي ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيّٗا

پاش ئەو تێپەڕ بوون و ڕۆیشتنە بەسەر (صراط) دا، ئەوانەی کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوا بوون و دوور کەوتونەتەوە لە سەرپێچییەکانی لە ئاگری دۆزەخ ڕزگاریان دەکەین، وە ئەو کەسانەیش کە ستەمکار و بێباوەڕ بوون وازیان لێدەھێنین دەستە و ئەژنۆ لە ئاگری دۆزەخدا بمێننەوە، وە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی ڕاکەن و ڕزگاریان بێت لێی. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• على المؤمنين الاشتغال بما أمروا به والاستمرار عليه في حدود المستطاع.
لەسەر باوەڕداران پێویستە خۆیان سەرقاڵ بکەن بەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوون، لە سنوری تاقەت و ھێز و توانای خۆیاندا. info

• وُرُود جميع الخلائق على النار - أي: المرور على الصراط، لا الدخول في النار - أمر واقع لا محالة.
ھەرچی بەدێھێنراوی خوای گەورە ھەیە دەبێت بەسەر ئەو پردەی بەسەر دۆزەخدا ڕاخراوە بڕوات، نەک چوونە ناو ئاگری دۆزەخ، ئەوەیش دەبێت ھەر ببێت و ھیچ شتێک نابێتە ڕێگر لە ئاستیدا. info

• أن معايير الدين ومفاهيمه الصحيحة تختلف عن تصورات الجهلة والعوام.
پێوەرەکانی ئاین و تێگەیشتن لە چەمکە ڕاست و دروستەکانی، جیاوازە لەبۆچوون و ڕوانگەی کەسانی نەفام ونەخوێندەوار. info

• من كان غارقًا في الضلالة متأصلًا في الكفر يتركه الله في طغيان جهله وكفره، حتى يطول اغتراره، فيكون ذلك أشد لعقابه.
ھەر کەسێک نوغرۆ بوو بێت لە گومڕایی و سەرگەردانی و ڕۆچوبێت لە بێباوەڕیدا، ئەوە خوای گەورە وازی لێ دەھێنێت لەو سەرکەشی و گومڕایی و بێباوەڕیەی خۆیدا بتلێتەوە، تاوەکو یاخی بوون و سەرکەشیەکەی درێژە دەکێشێت، ئەو کاتە سزا و تۆڵەکەیشی توندتر و قورستر دەبێت. info

• يثبّت الله المؤمنين على الهدى، ويزيدهم توفيقًا ونصرة، وينزل من الآيات ما يكون سببًا لزيادة اليقين مجازاةً لهم.
خوای گەورە باوەڕداران لەسەر ھیدایەت و ڕێنومایی خۆی جێگیر و چەسپاو دەکات، وە زیاتر تەوفیقیان دەدات و سەریان دەخات، وەک پاداشتێکیش بۆیان ئەو ئایەت و بەڵگە و نیشانانەیان بۆ دادەبەزێنیت کە زیاتر یەقین و دڵنیاییان بۆ زیاد دەکات لەسەر باوەڕەکەیان. info