വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
28 : 18

وَٱصۡبِرۡ نَفۡسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ وَلَا تَعۡدُ عَيۡنَاكَ عَنۡهُمۡ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَا تُطِعۡ مَنۡ أَغۡفَلۡنَا قَلۡبَهُۥ عَن ذِكۡرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمۡرُهُۥ فُرُطٗا

- ئەی پێغەمبەر - لەگەڵ ئەوانەدا ھاوڕێیەتی بگرە کە بەیانیان و ئێواران لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و ھەر بەتەنھا ئەویش دەپەرستن، وە تەنھا ڕەزامەندی ئەویشیان دەوێت، ھەرگیز چاویان لێ کلا نەکەیت، ئایا تۆ دەتەوێت لەگەڵ دەوڵەمەند و ناودارەکاندا دانیشیت؟ وە ھەرگیز گۆێڕایەڵی کەسێک مەکە بێ ئاگایە لەیاد و زیکری خوا، بەوەی لەبەر ناپەسەندی مۆرمان نا بەسەر دڵیدا، ئەگەر گوێڕایەڵی بیت فەرمانت پێدەکات ھەژاران دوور بخەیتەوە لە مەجلیس و کۆڕ و کۆبونەوەکانت، ئەو کەسە شوێنی ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە و وازی لە تاعەت و گویڕایەڵی فەرمانەکانی خوا ھێناوە، وە ھەموو کاروبارێکیشی بەفیڕۆ چووە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• فضيلة صحبة الأخيار، ومجاهدة النفس على صحبتهم ومخالطتهم وإن كانوا فقراء؛ فإن في صحبتهم من الفوائد ما لا يُحْصَى.
فەزڵی و باشی ھاوڕێیەتی کەسانی چاک و باش، وە خۆڕاھێنان لەسەر ھاوڕێیەتی و تێکەڵاوی کردنیان، ئەگەر چی ھەژار و نەداریش بن، چونکە ھاوڕێیەتی ئەو جۆرە کەسانە سوود و قازانجی وای ھەیە لە ژماردن نایەن. info

• كثرة الذكر مع حضور القلب سبب للبركة في الأعمار والأوقات.
زۆر یادی خوا کردن و ئامادە بوونی دڵ لە گەڵیدا، ھۆکاری بەرەکەتە لە تەمەن و کاتدا. info

• قاعدتا الثواب وأساس النجاة: الإيمان مع العمل الصالح؛ لأن الله رتب عليهما الثواب في الدنيا والآخرة.
ھەردوو بنەمای پاداشت و بنەمای سەرفرازی بوون بریتین لە: باوەڕ و کار و کردەوەی چاکە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لە بەرامبەری ئەمەدا پاداشتی دونیا و دواڕۆژیشی دیاری کردووە. info