വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
35 : 18

وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِۦٓ أَبَدٗا

بێباوەڕەکەیان لەگەڵ ھاوڕێ باوەڕدارەکەی ڕۆژێکیان چوونە ناو باخەکەیەوە، تاوەکو باخەکەی خۆی پیشاندا، خاوەن باخەکە بە ھۆی ئەوەی باوەڕی بەخوا و بە زیندووبوونەوە نەبوو، وە زۆر بە ماڵ و داراییەکەی دەینازی، ستەمی لە خۆی کرد بەوەی بەو کارەی خۆی دووچاری چوونە دۆزەخ دەکات، کاتێک چوونە ناو باخەکەیەوە بەھاوڕی باوەڕدارەکەی وت: من باوەڕم نییە ئەم باخ و بێستانەی کە دەیبینیت ھەرگیز تیابچێت و نەمێنێت، کاتێک ; چونکە ھەموو ھۆکارەکانی مانەوە و نەفەوتانی گرتبووە بەر. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 18

وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةٗ وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهَا مُنقَلَبٗا

وە باوەڕم نییە کە ڕۆژی قیامەتیش ڕوو بدات، بەڵکو ژیانی دونیا بەردەوام دەبێت، خۆ ئەگەر گریمان ڕۆژی قیامەت ھات و پاش مردن گەڕاینەوە لای پەروەردگارم و زیندوو بووینەوە ئەوا دڵنیام لەوێش لەم باخ و باخات و ڕەز و کانیاو و ڕووبارە باشترم دەست دەکەوێت، لە دونیادا دەوڵەمەندبیت وادەخوازێت لەپاش زیندووبوونەوەیش ھەر دەوڵەمەند بیت. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 18

قَالَ لَهُۥ صَاحِبُهُۥ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَكَفَرۡتَ بِٱلَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ سَوَّىٰكَ رَجُلٗا

ھاوڕێ باوەڕدارەکەی ھەر بیری لە وتەی ھاوڕێ بێباوەڕەکەی دەکردەوە و پێی وت: ئایا تۆ باوەڕت نییە بەو زاتەی کە تۆی لەبنچینەدا دروستكردووە (واتا باوکە ئادەمی لەسەرەتاوە لەگڵ دروستکرد)؟ پاشان تۆی لە ئاوێکی قێزەونی دروستکرد، دواتر کردیتی بەم پیاوەی ئێستا، جەستە و ئەندامەکانی لاشەتی بەم شێوە جوانە ڕێکخست و تەواو کامڵی کردیت، ئەو زاتەی توانای ئەوەی ھەبووبێت، بێگومان توانای ئەوەیشی ھەیە پاش مردن جارێکی تر زیندووت بکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 18

لَّٰكِنَّا۠ هُوَ ٱللَّهُ رَبِّي وَلَآ أُشۡرِكُ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا

بەڵام من وەک تۆ ناڵێم، بەڵکو ئەڵێم: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارم، ھەر ئەوە ناز و نیعمەتەکانمان پێ دەبەخشێت، وە ھەرگیز ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نادەم لەپەرستندا. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 18

وَلَوۡلَآ إِذۡ دَخَلۡتَ جَنَّتَكَ قُلۡتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالٗا وَوَلَدٗا

دەبوو ئەو کاتەی چوویتە ناو باخ و باخاتەکەتەوە بتوتایە: (ماشاء اللە لا قوة لأحد الا باللە) ((ئەمە ئەوەیە کە خوا بۆ منی ویستووە وهەرچیەکی ویست ئەنجامی دەدات، من خۆم دەسەڵاتی ئەوەم نەبوو ئەم ھەمووە نیعمەت و بەخششە بۆ خۆم بەدەست بھێنم، تەنھا بەیارمەتیدان وفەزڵی خوای گەورە بەدەست دەھێنرێت))، وە ھەر خۆی خاوەنی ھێز و دەسەڵاتە، ئەگەر تۆ وادەبینیت من لە تۆ ھەژارترم و لە تۆیش مناڵ و کوڕ و کاڵم کەمترە. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 18

فَعَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يُؤۡتِيَنِ خَيۡرٗا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرۡسِلَ عَلَيۡهَا حُسۡبَانٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَتُصۡبِحَ صَعِيدٗا زَلَقًا

من وای بۆ دەچم، وە دوور نییە خوای گەورە لە باخ و بێستانەکەی تۆ باشترم پێبدات، وە خوای گەورە لە ئاسمانەوە بەڵاو موسیبەتێک دابەزێنیت بۆ سەر باخ و بێستانەکەت، و بیکاتە زەویەکی ڕووت و ساف و لوسی بێ ڕووەکی وا قاچ لەسەری بخلیسکێت. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 18

أَوۡ يُصۡبِحَ مَآؤُهَا غَوۡرٗا فَلَن تَسۡتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبٗا

یان کانی و ئاو و ڕووبارەکەی بچێت بەناخی زەویدا و بەھیچ شێوەیەک نەتوانیت دەستت پێی بگات، جا ئەگەر ئەو باخ و بێستانەیش ئاوی نەما و ڕووبار و کانیاوەكەی وشک بوون، ئەویش نامێنێت و وشک ھەڵدەگەڕێت. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 18

وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصۡبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيۡهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُشۡرِكۡ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا

ئەوەی ھاوەڕێ باوەڕدارەکە وتی ھاتەدی و ڕوویدا، ئەوە بوو باخ و بێستانی ھاوڕێ بێباوەڕەکەی فەوتا و لەناوچوو، ئەوجا خاوەنی باخ و بێستانەکە کابرای بێباوەڕ، لەداخ و حەسرەت و پەشیمانی ھەردوو دەستی دەدا بەیەکدا، کەچۆن چۆنی ئەو ھەمووە ماڵ و سامانەی خەرج کرد لە ئاوەدانکردنەوەیدا، کەچی ئێستا بەبەرچاویەوە باخ و بێستان و کەپری میوەکانی بەسەر یەکدا کەوتوو؟ ! بە حەسرەتەوە دەیوت: خۆزگە و کاشکای باوەڕم بەپەروەردگاری تاک و تەنھا بھێنایە، وە ھیچ کەسیشم نەکردایەتە ھاوەڵ و شەریکی لە پەرستندا . info
التفاسير:

external-link copy
43 : 18

وَلَمۡ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٞ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا

ئەم بێباوەڕە ھیچ کۆمەڵێکیشی نەبوو، لەوانەی ئەو شانازی پێوە دەکردن کاتێک ئەو تۆڵە و سزایەی بۆ دابەزی بەرگری لێ بکەن و نەھێڵێت بۆی دابەزێت، ئەو پێشتر شانازی دەکرد بە کۆمەڵ و کوڕ و خزم و کەسەکانیەوە، وە خۆیشی نەیتوانی ڕێگری بکات لە لەناوچوونی باخەکەی کاتێک خوای گەورە لەناوی برد. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 18

هُنَالِكَ ٱلۡوَلَٰيَةُ لِلَّهِ ٱلۡحَقِّۚ هُوَ خَيۡرٞ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ عُقۡبٗا

ئا لەوێدا، لەو کاتی زەبوونی و ناخۆشیەدا، پشتیوانی کردن و یارمەتیدان ھەر بۆ خوای گەورەیە بەھەق و ڕاستی، زاتی ئەو باشترین پشتیوان و یارمەتیدەرە بۆ دۆستە باوەڕدارەکانی، ئەو پاداشتیان بۆ چەند بەرامبەر دەکاتەوە، وە پاشە ڕۆژی باشیشیان بۆ مسۆگەر دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 18

وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ فَأَصۡبَحَ هَشِيمٗا تَذۡرُوهُ ٱلرِّيَٰحُۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقۡتَدِرًا

- ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ نموونەی ژیانی ئەم دونیا بۆ ئەوانە بھێنەرەوە کە بە دونیا دەخەڵەتێن و فریو دەخۆن، بەوەی نموونەی ئەم دونیایە لە خێرا لەناوچوونی و کۆتایی ھاتنی وەک باران وایە لە ئاسمانەوە دێتە خوارێ، کاتێک گژ و گیا و ڕووەک سەوز دەکات، بەڵام ھێندەی پێناچێت ھەر ئەو ڕووەکە وشک دەبێت و تێک دەشکێت، وە ڕەشەبا بە ھەموو لایەکیدا پەرش و بڵاوی دەکاتەوە، زەویش جارێکی تر وەک خۆی لێدێتەوە، وە خوای گەورەش توانا و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ھەرچیەکی ویست زیندووی دەکاتەوە، وە ھەرچیەکیشی ویست لەناوی دەبات. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• على المؤمن ألا يستكين أمام عزة الغني الكافر، وعليه نصحه وإرشاده إلى الإيمان بالله، والإقرار بوحدانيته، وشكر نعمه وأفضاله عليه.
پێویستە باوەڕدار ملکەچ و زەلیل نەبێت لەبەرامبەر ملھوڕی و لەخۆبایی بوونی کەسانی بێباوەڕدا، وە لەسەریەتی ئامۆژگاری بکات و ڕێنمونی بکات بۆ باوەڕھێنان بەخوای گەورە و داننان بەپەروەردگاریەتی خوای تاک و تەنھا و شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخشش و فەزڵەکانی بەسەریەوە. info

• ينبغي لكل من أعجبه شيء من ماله أو ولده أن يضيف النعمة إلى مُولِيها ومُسْدِيها بأن يقول: ﴿ما شاءَ اللهُ لا قُوَّةَ إلَّا بِاللهِ﴾.
پێویستە ھەر کەسێک بەھەر شتێکی خۆی و ماڵ و منداڵی سەرسام بوو، ئەو نیعمەت و بەخششە بدات پاڵ خوای گەورە و فەزڵ و چاکی بگەڕێنێتەوە بۆ پەروەردگاری، بەوەی بڵێت: (ماشاء اللە لاقوة الا باللە) واتا: ئەمە ئەوەیە کە خوا بۆ منی ویستوە، من خۆم دەسەڵاتی ئەوەم نەبوو ئەم ھەمووە نیعمەت و بەخششە بۆ خۆم بەدەست بھێنم. info

• إذا أراد الله بعبد خيرًا عجل له العقوبة في الدنيا.
ئەگەر خوای گەورە ویستی خێری بە بەندەیەکی ھەبێت، ئەوا ھەر لە دونیا تۆڵەی لێ دەسێنێت، وە نایخاتە ڕۆژی دوایی بۆی، چونکە سزای ڕۆژی دوایی زۆر سەختترە. info

• جواز الدعاء بتلف مال من كان ماله سبب طغيانه وكفره وخسرانه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە مرۆڤ نزای خراپ لە ماڵ و سامان و داراییەک بکات، ئەگەر ئەو ماڵ و سامان و داراییە ھۆکاری یاخی بوون و بێباوەڕی و تیاچوونی بێت. info