വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്)

external-link copy
65 : 17

إِنَّ عِبَادِي لَيۡسَ لَكَ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٞۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلٗا

بێگومان بەندە باوەڕدارە کردەوە جوانەکانی من، ئەوانەی گوێڕایەڵی من دەکەن، - ئەی ئیبلیس - تۆ دەسەڵاتت نییە بەسەریاندا، چونکە بێگومان خوای گەورە ئەوان دەپارێزێت لە شەڕ و خراپەی تۆ، وە پەروەردگاریشت بەسە کە پارێزەر و پشتیوان و چاودێری ئەو کەسانە بێت کە لەسەرجەم کارو بارەکانیاندا پشتی پێ دەبەستن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• من رحمة الله بالناس عدم إنزاله الآيات التي يطلبها المكذبون حتى لا يعاجلهم بالعقاب إذا كذبوا بها.
یەکێک لە میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و نیشانانە دانابەزێنێت کە خۆیان داوای دەكەن ، تاوەکو ئەگەر باوەڕیان پێ نەکرد خێرا سزایان نەدات. info

• ابتلى الله العباد بالشيطان الداعي لهم إلى معصية الله بأقواله وأفعاله.
خوای گەورە بەندەکانی بە شەیتان تاقی کردوەتەوە، کە بانگیان دەکات بۆ سەرپێچی خوای گەورە بە گوفتار وکردەوەکانی. info

• من صور مشاركة الشيطان للإنسان في الأموال والأولاد: ترك التسمية عند الطعام والشراب والجماع، وعدم تأديب الأولاد.
یەکێک لە شێوازەکانی بەشداری کردنی شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا ئەوەیە شەیتان بەشداری مرۆڤ دەکات لە ماڵ و سامان و منداڵیدا، وەک ئەوەی وایان لێدەکات ناوی خوای گەورە نەھێنن لەکاتی خواردن و خواردنەوە و سەرجێی کردن لەگەڵ خێزانی، وە واز لە پەروەردەکردن و فێرکردنی ئادابی جوانی مناڵەکانی بھێنێت. info