വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
105 : 17

وَبِٱلۡحَقِّ أَنزَلۡنَٰهُ وَبِٱلۡحَقِّ نَزَلَۗ وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا

بەھەق و بەڕاستی ئەم قورئانەمان بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزاند، وە بۆ چەسپاندنی ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی گۆڕانکاری و لادان لە ماناکانیدا ڕوویدا بێت، - ئەی پێغەمبەر - تەنھا تۆمان بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەدەری بەھەشت بیت بەوانەی کە گویڕایەڵی خوای گەورە دەکەن، وە ترسێنەری بێباوەڕان و سەرپێچیکارانیش بیت بە ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أنزل الله القرآن متضمنًا الحق والعدل والشريعة والحكم الأمثل .
خوای گەورە قورئانی دابەزاندووە کە باس لەھەق و ڕاستی و دادگەری و شەریعەت و حوکمی نمونەیی و چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشووتر دەکات. info

• جواز البكاء في الصلاة من خوف الله تعالى.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەناو نوێژدا لەترسی خوای گەورە بگری. info

• الدعاء أو القراءة في الصلاة يكون بطريقة متوسطة بين الجهر والإسرار.
نزا و پاڕانەوە و قورئان خوێندن لەناو نوێژدا دەبێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بێت لە نێوان دەنگی بەرز و نزم، یان لە نێوان بەئاشکرا خوێندن و بەنھێنی خوێندنیدا بێت. info

• القرآن الكريم قد اشتمل على كل عمل صالح موصل لما تستبشر به النفوس وتفرح به الأرواح.
بێگومان قورئانی پیرۆز ھەموو کار و کردەوەیەکی جوان و چاکی لە خۆی گرتووە کە دڵ و دەروون خۆش بکات و گیان و ڕۆحیش پێی ئاسوودە بێت. info