വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
76 : 17

وَإِن كَادُواْ لَيَسۡتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ لِيُخۡرِجُوكَ مِنۡهَاۖ وَإِذٗا لَّا يَلۡبَثُونَ خِلَٰفَكَ إِلَّا قَلِيلٗا

- ئەی پێغەمبەر - نزیک بوو بێباوەڕان بە دوژمنایەتیان بۆت ھەراسانت بکەن، بۆ ئەوەی لە شاری مەککە وەدەرتنێن، بەڵام خوای گەورە ڕێگری لێکردن کە دەرت بکەن تا ئەو کاتەی بەفەرمانی پەروەردگارت کۆچت کرد بۆ مەدینە، ئەگەر دەریانبکردیتایە دوای دەرچوونی تۆ تەنھا ماوەیەکی کەم دەمانەوە ھەتا سزا و تۆڵەی بەپەلەیان بۆ دەھات. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 17

سُنَّةَ مَن قَدۡ أَرۡسَلۡنَا قَبۡلَكَ مِن رُّسُلِنَاۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحۡوِيلًا

ئەو حوکمەی باسکرا ئەگەر وەدەرتنێن پاش وەدەرنانی تۆ ماوەیەکی کەم دەمێننەوە، سوننەت و باوی نەگۆڕی خوای گەورە بوو بۆ ئەو گەل و نەتەوانەی پێش تۆ پێغەمبەرەکانیان بەو شێوەیە ناچار بەدەرچوون لەماڵ و حاڵی خۆیان کرد، ھەر گەل و نەتەوەیەک پێغەمبەرەکەیان وەدەرنابێت خوای گەورە سزای خۆی بۆ دابەزاندوون، ئەی پێغەمبەر ھیچ سوننەت و باوێکی ئێمە نابینیت گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت و بگۆڕدرێت، بەڵکو بەجێگیری و نەگۆڕی دەیبنیت. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 17

أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمۡسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيۡلِ وَقُرۡءَانَ ٱلۡفَجۡرِۖ إِنَّ قُرۡءَانَ ٱلۡفَجۡرِ كَانَ مَشۡهُودٗا

نوێژە فەرزەکان بەجوانترین شێوە و ھەر هەموو نوێژێک لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدە، لەو کاتەی ڕۆژ لە نێوەڕاستی ئاسمان لادەدا، ئەمەش نوێژی نیوەڕۆ و عەسر دەگرێتەوە، تا ئەو کاتەی تاریکی شەو دادێت، ئەمەش نوێژی شێوان و خەوتنان دەگرێتەوە، وە نوێژی بەیانیش بکە وە خوێندنی قورئانی تێدا درێژ بکەرەوە، نوێژی بەیانی فریشتەکانی شەو فریشتەکانی ڕۆژ ئامادەی دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 17

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَتَهَجَّدۡ بِهِۦ نَافِلَةٗ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا

- ئەی پێغەمبەر - لە بەشێکی شەویشدا ھەستەوە و خۆت ماندوو بکە بە شەونوێژ بەسەری بەرە، بۆ ئەوەی شەونوێژەکەت پلە وپایەت زیاتر بەرز بکاتەوە لای خوای گەورە، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بتکاتە تکاکار و شەفاعەتکاری خەڵکی لای خۆی بۆ ڕزگار بوونیان لەو ناڕەحەتی و ناخۆشیەی تێی کەوتوون لەو ڕۆژەدا، ئەمەش ببێت بەگەیشتن بەپلە و پایەی شەفاعەتی بەرز و بڵند کە ئەوەل و ئاخیری خەڵکی ستایشی دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 17

وَقُل رَّبِّ أَدۡخِلۡنِي مُدۡخَلَ صِدۡقٖ وَأَخۡرِجۡنِي مُخۡرَجَ صِدۡقٖ وَٱجۡعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلۡطَٰنٗا نَّصِيرٗا

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی پەروەردگارم چوونە ژوورەوە و ھاتنە دەرەوەم ھەر ھەمووی بکە بەمایەی خێر و چاکە و گوێڕایەڵی و ڕەزامەندی خۆت، وە لەلایەن خۆتەوە بەڵگە و حوججەتێکی ڕوون و ئاشکرام پێ ببەخشە کە سەرم بخەیت بەسەر دوژمنەکەمدا. info
التفاسير:

external-link copy
81 : 17

وَقُلۡ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَزَهَقَ ٱلۡبَٰطِلُۚ إِنَّ ٱلۡبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقٗا

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو موشریک و بتپەرستانە: ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھات، وە ئەوەی خوای گەورە بەڵێنی دابوو ھاتەدی و ئاینەکەی خۆی سەرخست و شیرک و بتپەرستیش ڕۆیشت و ھەڵوەشایەوە و نەما، بێگومان باتڵ و ناھەق تیادەچێت و لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا خۆی پێ ناگیرێت و دەفەوتێت. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 17

وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٞ وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارٗا

ئێمە ئایەتەکانی قورئان بۆ تۆ دادەبەزێنین كە شیفای دڵ و دەروونە بۆ نەخۆشیەکانی نەزانین و بێباوەڕی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ھەروەھا خوێندنەوەی ئەو ئایەتانە دەبێتە شیفای نەخۆشیەکانی لاشە و جەستەیش ئەگەر ڕوقیەی شەرعی پێکرا، وە دەبێتە مایەی ڕەحم و میهرەبانی بۆ ئەو باوەڕدارانەی کاری پێدەکەن، وە ئەم قورئانە لەگەڵ ئەوەدا دەبێتە مایەی زیان بۆ بێباوەڕان، جگە لەیاخی بوون شتێکی تریان بۆ زیاد ناکات، چونکە بیستنی قورئان توڕەیان دەکات، وە زیاتر تووشی ملھوڕی و بێباوەڕی و پشت ھەڵکردنیان دەکات لە بەرنامەکەی خوا. info
التفاسير:

external-link copy
83 : 17

وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسٗا

ئەگەر نیعمەت و بەخششی خۆمان ڕشت بەسەر مرۆڤدا، وەک نیعمەتی لەش ساغی و دەوڵەمەندی ئەوا پشت ھەڵدەکات لە خوای گەورە و شوکر و سوپاسی ناکات و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی نابێت، وە ڕووی خۆی وەردەگێڕێت لە ملھوڕی و خۆبەزلزانینی زیاتر لەخوا دوور دەکەوێتەوە، جا ئەگەر دووچاری نەخۆشی یان ھەژاری یان ھەر ناخۆشی و بەڵاو موسیبەتێک بوو، ئەو کاتە زۆر بێ ئومێد ئەبێت لە ڕەحمەت و میھرەبانی خوا. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 17

قُلۡ كُلّٞ يَعۡمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَنۡ هُوَ أَهۡدَىٰ سَبِيلٗا

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ھەموو مرۆڤێک بەو شێوەیە کار دەکات کە لەگەڵ حاڵی خۆی لە ھیدایەت و ڕێنمونی و گومڕایی گونجاوە، پەروەردگارت زاناترە و لەھەموو کەس چاکتر دەزانێت بەحاڵی ئەو کەسەی زیاتر ھیدایەت و ڕێنمونی وەرگرتووە و لەسەر ھەق و ڕاستییە. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 17

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنۡ أَمۡرِ رَبِّي وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ إِلَّا قَلِيلٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - بێباوەڕانی ئەھلی کتاب پرسیارت لێدەکەن لە بارەی حەقیقەتی گیان و ڕۆحەوە، تۆیش پێیان بڵێ: جگە لە خوای گەورە (اللە تعالی) ھیچ کەسێکی تر حەقیقەتی گیان و ڕۆح نازانێت، وە ھیچمان نەداوە بە ئێوە و تەواوی بەدیھێنراوەکانی تریش جگە لە زانست و عیلمێکی کەم نەبیت بە بەراوردکردن بە عیلم و زانستی خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 17

وَلَئِن شِئۡنَا لَنَذۡهَبَنَّ بِٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيۡنَا وَكِيلًا

- ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە (اللە) ئەگەر بمانویستایە ئەوەی دامانبەزاندووە بۆت لە وەحی و سروش ، لە سینگ و نێو پەرتووکەکانیش بمانسڕیایەتەوە ئەوا دەمانسڕیەوە، پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت کەسەرخەر و پشتیوانت بێت و قورئانت بۆ بگێڕێتەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• في الآيات دليل على شدة افتقار العبد إلى تثبيت الله إياه، وأنه ينبغي له ألا يزال مُتَمَلِّقًا لربه أن يثبته على الإيمان.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی بەندەکانی خوای گەورە ھەمیشە پێویستیان بە خوای گەورە ھەیە کە دامەزراویان بکات لەسەر ئاینەکەیان، وە پێویستە لەسەریشی بەردەوام داوا لەخوا بکات کە لەسەر باوەڕەکەی دامەزراو جێگیری بکات. info

• عند ظهور الحق يَضْمَحِل الباطل، ولا يعلو الباطل إلا في الأزمنة والأمكنة التي يكسل فيها أهل الحق.
لە کاتی دەرکەوتنی ھەق و ڕاستیدا باتڵ و ناھەق خۆی دەپوکێتەوە و نامێنێت، وە ھیچ کاتێکی نەبووە ناھەق و باتڵ سەرکەوتوو بووبێت مەگەر ئەو کاتەی شوێنکەوتوانی ھەق و ڕاستی تووشی تەمەڵی و تەوەزەلی بووبن. info

• الشفاء الذي تضمنه القرآن عام لشفاء القلوب من الشُّبَه، والجهالة، والآراء الفاسدة، والانحراف السيئ والمقاصد السيئة.
ئەو شیفایەی کە خوای گەورە بۆ قورئانی بڕیارداوە شیفایەکی گشتییە بۆ دڵ ودەروون لەنەخۆشییەکانی دروستکردنی شک و گومان و نەزانین، وە شیفای نەخۆشی ڕاو بۆچوونی خراپ و نەگریسە، وە لادان و مەبەستی ناپەسەند کە لەگەڵ چەمکەکانی قورئاندا یەکناگرنەوە. info

• في الآيات دليل على أن المسؤول إذا سئل عن أمر ليس في مصلحة السائل فالأولى أن يعرض عن جوابه، ويدله على ما يحتاج إليه، ويرشده إلى ما ينفعه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ھەرکاتێک پرسیارێک کرا لەلێپرسراوێک کە بەرژەوەندی پرسیارکەرەکەی تێدا نەبوو، چاکتر وایە پشتگوێی بخات و وەڵامی نەداتەوە، وە بیگۆڕێت بە بابەتێکی تر کە پێویستی پێیەتی، وە ڕێنومایی دەکات بۆ شتێک کە سوود و قازانجی پێ دەگەیەنێت. info