വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
30 : 16

۞ وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡۚ قَالُواْ خَيۡرٗاۗ لِّلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۚ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞۚ وَلَنِعۡمَ دَارُ ٱلۡمُتَّقِينَ

وە بەکەسانی لە خواترس (ئەوانەی فەرمانەکانی خوایان بەجێ ھێناوە و لە ڕێگریەکانی دوورن) دەووترێت: پەروەردگارتان چی دابەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەتان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)؟ وەڵامیان دایەوە و وتیان: خوای گەورە خێر و بەرەکەتێکی زۆر و زەبەند و گەورەی دابەزاندووە بۆ کەسانێک بەجوانترین شێوە پەرستن و عیبادەتەکانی خوای گەورە ئەنجام دەدەن، وە ئەو کەسانەی لە ژیانی ئەم دونیایەدا لەگەڵ خوڵقێنراو و بەدیھێنراوەکانی خوا بەباشی ھەڵسوکەوتیان کردووە پاداشتێکی چاک و باشیان بۆ ھەیە، وەک سەرکەوتن و ڕزق و ڕۆزی فراوان کردن، وە ئەوەیشی خوای گەورە لە دواڕۆژدا ئامادەی کردووە بۆیان لەپاداشت و خۆشی و لەزەتەکانی بەھەشت باشترە بۆیان لەوەی پێی بەخشی بوون لە دونیا، وە بێگومان خۆشترین خانە و ماڵ و جێگا لەبەهەشتدا بۆ خواناسانە، ئەوانەی فەرمانەکانیان بەجێھێناوە، وە دووربوون لە نەهی لێکراوەکانى. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• فضيلة أهل العلم، وأنهم الناطقون بالحق في الدنيا ويوم يقوم الأشهاد، وأن لقولهم اعتبارًا عند الله وعند خلقه.
ئەم ئایەتانە فەزڵی زانایان دەردەخات، ئەوانەی لە دونیا و دواڕۆژیشدا قسەی ھەق دەكەن، وە وتەی ئەوان لای پەروەردگار و دروستکراوەکانی خوایش گرنگی خۆیان ھەیە. info

• من أدب الملائكة مع الله أنهم أسندوا العلم إلى الله دون أن يقولوا: إنا نعلم ما كنتم تعملون، وإشعارًا بأنهم ما علموا ذلك إلا بتعليم من الله تعالى.
یەکێک لە ڕەوشت و ئاکارە جوانەکانی فریشتەکان ئەوەیە زانست و زانیاری دەدەنە پاڵ خوای گەورە بەبێ ئەوەی بڵێن : ئەوەی ئێوە ئەنجامتان دەدا ئێمە دەمانزانی ، وە ھەمیشە وایشی دەردەخەن کە ئەوان ئەگەر خوای گەورە فێریان نەکات ھیچ نازانن. info

• من كرم الله وجوده أنه يعطي أهل الجنة كل ما تمنوه عليه، حتى إنه يُذَكِّرهم أشياء من النعيم لم تخطر على قلوبهم.
یەکێک لە کەرەم و ڕێز و گەورەییەکانی خوای گەورە ئەوەیە ؛ ئەوەی بەھەشتیەکان ئاواتە خوازینی پێیان دەبەخشێت، تەنانە باسی ھەندێک لە ناز ونیعمەتی تری بەھەشتیان بۆ دەکات کە تەنانەت نەھاتووە بە فیکر و خەیاڵیشیاندا. info

• العمل هو السبب والأصل في دخول الجنة والنجاة من النار، وذلك يحصل برحمة الله ومنَّته على المؤمنين لا بحولهم وقوتهم.
کارو کردەوە ھۆکاری سەرەکی وبنچینەیە بۆ چوونە بەھەشت و ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ، ئەمەش باوەڕداران بە ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە بەدەستی دەھێنن. نەک بەکاروکردەوە و ھێز و بازوی خۆیان. info