വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
32 : 15

قَالَ يَٰٓإِبۡلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ

پاش ئەوەی ئیبلیس ئامادە نەبوو سوژدە بۆ ئادەم ببات، خوای گەورە پێی فەرموو: چی وای لێکردیت لەگەڵ ئەو فریشتانە سوژدە نەبەیت، کە فەرمانی منیان جێبەجێکرد و سوژدەیان برد (بۆ ئادەم)؟ info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• في الآيات دليل على تزاور المتقين واجتماعهم وحسن أدبهم فيما بينهم، في كون كل منهم مقابلًا للآخر لا مستدبرًا له.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی خواناسان لە بەھەشتدا سەردانی یەکتر دەکەن و پێکەوە کۆدەبنەوە و زۆر بە ئەدەبەوە لەگەڵ یەکتر قسە دەکەن، کاتێک لەسەر تەخت و شوێنە بەرزەکان بەرامبەر یەکتر دادەنیشن نەوەک پشت لە یەک بکەن. info

• ينبغي للعبد أن يكون قلبه دائمًا بين الخوف والرجاء، والرغبة والرهبة.
پێویستە بەندەکانی خوا دڵیان ھەمیشە لە نێوان ترس و ڕەجا و ئومێددا بێت، دڵیان خۆش بێت بە موژدەکانی خوا و لە ھەمان کاتدا بیشترسن لە سزای سەختی ئەو. info

• سجد الملائكة لآدم كلهم أجمعون سجود تحية وتكريم إلا إبليس رفض وأبى.
ھەموو فریشتەکان سوژدەی ڕێز و تەقدیریان بۆ ئادەم برد، ئیبلیسی نەفرین لێکراو نەبێت فەرمانەکەی خوای بەجێ نەھێنا و سوژدەی نەبرد. info

• لا سلطان لإبليس على الذين هداهم الله واجتباهم واصطفاهم في أن يلقيهم في ذنب يمنعهم عفو الله.
ئەو بەندانەی خوای گەورە ھیدایەتی داون و ھەڵیبژاردوون، ئیبلیس دەسەڵاتی نییە بەسەریان کە لە خشتەیان بەرێت و گوناھێکیان پێ بکات کە شایستەی لێبوردنی خوا نەبن. info