വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
5 : 14

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ أَنۡ أَخۡرِجۡ قَوۡمَكَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَذَكِّرۡهُم بِأَيَّىٰمِ ٱللَّهِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ

موسامان نارد بۆ لای بەنو ئیسرائیل وە بە بەڵگە و نیشانە وموعجیزەکانمان پاڵپشتیمان کرد کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، وە ئەو لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوبوو، وە فەرمانمان پێکرد تاوەکو گەلەکەی لە کوفر و بێباوەڕی و نەزانینەوە دەربھێنێت بەرەو ڕووناکی ئیمان و زانست، وە فەرمانیشمان پێکرد کە ئەو ڕۆژانەیان بەبیر بھێنێتەوە کەخوای گەورە ناز ونیعمەتەکانی خۆی تێیدا بەسەردا ڕشتن، چونکە لەو ڕۆژانەدا بەلگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرا ھەبوون لەسەر یەکخواپەرستی و گەورەیی دەسەڵاتی ئەو، وە ڕشتنی ناز ونیعمەتەکانی بەسەر باوەڕداراندا، ئەمەش ئارامگرانێک لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە وبەردەوام بووان لەشوکر سوپاسی لەسەر ناز ونیعمەتەکانی سوودی لێ دەبینن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أن المقصد من إنزال القرآن هو الهداية بإخراج الناس من ظلمات الباطل إلى نور الحق.
مەبەست لە ناردنە خوارەوەی قورئانی پیرۆز ھیدایەت و ڕینمونیە تاوەکو خەڵکی لە تاریکی و شەوەزەنگی ناھەقی و نەزانینەوە دەربھێنێت بەرەو نوور و ڕووناکی ھەق و ڕاستی. info

• إرسال الرسل يكون بلسان أقوامهم ولغتهم؛ لأنه أبلغ في الفهم عنهم، فيكون أدعى للقبول والامتثال.
ناردنی پێغەمبەران دەبێت بە زمانی گەلەکانیان ببێت، چونکە زیاتر لێی تێدەگەن و دێن بەدەم بانگەوازەکانیانەوە. info

• وظيفة الرسل تتلخص في إرشاد الناس وقيادتهم للخروج من الظلمات إلى النور.
ئەرکی پێغەمبەران کورت و پوختکراوە لە ڕێنمونی کردنی خەڵکی و سەرکردایەتی کردنیان تاوەکو لەشەوەزەنگی نەفامی وگومڕاییەوە بەرەو ڕووناکی ھەق و ڕاستی بیانبەن. info