വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

إبراهیم

സൂറത്തിൻ്റെ ഉദ്ദേശ്യങ്ങളിൽ പെട്ടതാണ്:
إثبات قيام الرسل بالبيان والبلاغ، وتهديد المعرضين عن اتباعهم بالعذاب.
جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى پێغەمبەران پەیامەکەیان ڕوونکردەوە و گەیاندیان و هەڕەشە کردن بە سزادان لەوانەى پشت دەکەن لە شوێنکەوتنیان. info

external-link copy
1 : 14

الٓرۚ كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ لِتُخۡرِجَ ٱلنَّاسَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذۡنِ رَبِّهِمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ

﴿الٓـرۚ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، - ئەی پێغەمبەر - ئەم قورئانە پەرتووکێکە ناردومانەتە خوارەوە بۆت تاوەکو بەو قورئانە خەڵکی لە کوفر و بێباوەڕی و نەزانین و گومڕاییەوە دەربھێنیت بۆ باوەڕ و زانست و ھیدایەت و ڕێنمونی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە ئیزنی خوای گەورە کە ڕێگای خوای گەورەی باڵادەستە کە ھیچ کەسێک زاڵ و بەدەسەڵات نابێت بەسەریدا، وە سوپاسکراوە لە ھەموو شتێکدا. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أن المقصد من إنزال القرآن هو الهداية بإخراج الناس من ظلمات الباطل إلى نور الحق.
مەبەست لە ناردنە خوارەوەی قورئانی پیرۆز ھیدایەت و ڕینمونیە تاوەکو خەڵکی لە تاریکی و شەوەزەنگی ناھەقی و نەزانینەوە دەربھێنێت بەرەو نوور و ڕووناکی ھەق و ڕاستی. info

• إرسال الرسل يكون بلسان أقوامهم ولغتهم؛ لأنه أبلغ في الفهم عنهم، فيكون أدعى للقبول والامتثال.
ناردنی پێغەمبەران دەبێت بە زمانی گەلەکانیان ببێت، چونکە زیاتر لێی تێدەگەن و دێن بەدەم بانگەوازەکانیانەوە. info

• وظيفة الرسل تتلخص في إرشاد الناس وقيادتهم للخروج من الظلمات إلى النور.
ئەرکی پێغەمبەران کورت و پوختکراوە لە ڕێنمونی کردنی خەڵکی و سەرکردایەتی کردنیان تاوەکو لەشەوەزەنگی نەفامی وگومڕاییەوە بەرەو ڕووناکی ھەق و ڕاستی بیانبەن. info