വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
43 : 14

مُهۡطِعِينَ مُقۡنِعِي رُءُوسِهِمۡ لَا يَرۡتَدُّ إِلَيۡهِمۡ طَرۡفُهُمۡۖ وَأَفۡـِٔدَتُهُمۡ هَوَآءٞ

ئەو کاتەی خەڵکی لە گۆڕەکانیان ھەڵدەسنەوە بە خێرایی بەرەو بانگکەرەکە دەڕۆن بەشێوەیەک سەریان بەرز کردووەتەوە و لەترسا تەماشای ئاسمان دەکەن، وە پێڵوی چاوەکانیان وەستاوە و نایەتە خوارەوە، بەڵکو لەبەر ناڕەحەتی دیمەنەکان چاوەکانیان ئەبڵەق بووە، وە دڵەکانیشیان خاڵی بووەتەوە لە ھەموو شتێک و ژیری و تێگەیشتنیان تێدا نەماوە. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 14

وَأَنذِرِ ٱلنَّاسَ يَوۡمَ يَأۡتِيهِمُ ٱلۡعَذَابُ فَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ رَبَّنَآ أَخِّرۡنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖ نُّجِبۡ دَعۡوَتَكَ وَنَتَّبِعِ ٱلرُّسُلَۗ أَوَلَمۡ تَكُونُوٓاْ أَقۡسَمۡتُم مِّن قَبۡلُ مَا لَكُم مِّن زَوَالٖ

- ئەی پێغەمبەر - ئوممەتەکەت بترسێنە بە سزای خوا لە رۆژی قیامەتدا، جا ئەو کاتە ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە بە کوفرکردن و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، مۆڵەتمان بدە و سزاکەمان دوابخە، وە بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت بمانگێڕەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو باوەڕت پێ بھێنین، وە شوێن ئەو پێغەمبەرانە بکەوین کە ڕەوانەت کرد بۆ لامان، بە گاڵتە پێکردن و سەرزەنشتێکەوە وەڵامیان دەدرێتەوە و پێیان دەوترێت: ئایا ھەر ئێوە نەبوون کاتی خۆی لە دونیا سوێندتان دەخوارد کە لە دونیا ھەر دەمێننەوە و ناگەڕێنەوە بۆ ڕۆژی دوایی، ئەی ھەر ئێوە نەبوون کە نکۆڵی ئەوەتان دەکرد کە لەپاش مردن زیندوو بکرێنەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
45 : 14

وَسَكَنتُمۡ فِي مَسَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَتَبَيَّنَ لَكُمۡ كَيۡفَ فَعَلۡنَا بِهِمۡ وَضَرَبۡنَا لَكُمُ ٱلۡأَمۡثَالَ

ئێوە لە جێگا و ڕێگا و شوێنی بێباوەڕانی ئوممەتانی پێش خۆتان نیشتەجێ بوون، کە بەکوفر کردن و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا ستەمیان لە خۆیان کرد، وەک گەلی ھود و گەلی ساڵح، وە چاک بۆتان ڕوون بوویەوە کە چۆن لەناومان بردن و چیمان بەسەر ھێنان، وە لەم قورئانەدا نموونەی زۆریشمان لەبارەی گەلانی پێشووەوە بۆ ھێنانەوە تاوەکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام ھیچ پەند و ئامۆژگاریتان لێوەرنەگرت. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 14

وَقَدۡ مَكَرُواْ مَكۡرَهُمۡ وَعِندَ ٱللَّهِ مَكۡرُهُمۡ وَإِن كَانَ مَكۡرُهُمۡ لِتَزُولَ مِنۡهُ ٱلۡجِبَالُ

ئەوانەی لە جێگا و ڕێگای ئەو گەلە ستەمکارانەی ئوممەتانی پێشوو نیشتەجێ بوون بێگومان خەریکی پیلانگێڕان و فڕوفێڵ بوون بۆ کوشتنی پێغەمبەری خوا موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) و کۆتایی پێھێنان بە بانگەوازەکەی، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری فڕوفێڵ و پیلانی ئەوانە و ھیچی لاشاراوە نییە، فڕوفێڵی ئەوانە زۆر لاوازە، لەبەر لاوازیان کێو و شاخ و شتەکانی تریشی پێ لانەدەدرا، بپێچەوانەی فێڵ و پیلانی خوا لەوان کە لەناوی بردن. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 14

فَلَا تَحۡسَبَنَّ ٱللَّهَ مُخۡلِفَ وَعۡدِهِۦ رُسُلَهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٞ ذُو ٱنتِقَامٖ

- ئەی پێغەمبەری خوا - واگومان نەبەیت ئەو خوایەی کە پەیمان و بەڵێنی داوە کە پێغەمبەرەکانی سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا پەیمان و بەڵێنەکانی خۆی ناباتە سەر، بێگومان ھیچ شتێک بەسەر خوای گەورە زاڵ نابێت و دەسەڵاتی نابێت بە سەریدا، وە پشتیوانی دۆست و خۆشەویستانی خۆیەتی و سەربەرز و موەفەقیان دەکات، وە خاوەنی تۆڵەی زۆر توندە بەرامبەر دوژمنەکانی و دوژمنی پێغەمبەرەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 14

يَوۡمَ تُبَدَّلُ ٱلۡأَرۡضُ غَيۡرَ ٱلۡأَرۡضِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُۖ وَبَرَزُواْ لِلَّهِ ٱلۡوَٰحِدِ ٱلۡقَهَّارِ

ئەم تۆڵە کردنەوە لە بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەت دێتەدی، ئەو ڕۆژەی ئەم زەوییە دەگۆڕێت بەزەویەکی تری سپی بێگەرد، وە ھەروەھا ئاسمانەکانیش بە ئاسمانی تر دەگۆڕێن، وە خەڵکیش لە گۆرەکانیان زیندوو دەکرێنەوە و بەجەستە و کاروکردەوەیانەوە لەبەردەست خوای گەورەدا دەوەستێنرێن، ئەو خوایە کە ھیچ شەریک و ھاوەڵی نییە، وھەر خۆی خاوەنی گەورەیی و شکۆیە، دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا و ملکەچیان دەکات، وە ھیچ کەس دەسەڵاتی بەسەر ئەودا نییە، وە زاڵ و بەدسەڵاتە و کەس بەسەر ئەودا زاڵ نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 14

وَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ مُّقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ

- ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژەی کە زەوی بەزەویەکی تر دەگۆڕێت و ئاسمانەکانیش بە ئاسمانی تر، بێباوەڕان و موشریکەكان و بتپەرستەکان دەبینیت لەگەڵ ھاوبیرەکانی خۆیاندا کۆت و بەند کراون، بە زنجیر دەست و پێیان بەگەردنیانەوە بەستراوەتەوە، جلوبەرگی بەریان لە مادەیەکی ڕەشە خێرا گڕ دەگرێت، دەموچاو و ڕوخساریان ئاگری دۆزەخ دایدەگرێت و دەیسوتێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 14

سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٖ وَتَغۡشَىٰ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ

ئەی پێغەمبەر ئەو ڕۆژی کە زەوی بەزەویەکی تر دەگۆڕێت وئاسمانەکانیش بەئاسمانی تر، بێباوەڕان وموشریکن وبتپەرستەکان دەبینیت لەگەڵ ھاوبیرەکانی خۆیاندا کۆت وبەند کراون، بەزنجیر دەست وپێیان بەگەردنیانەوە بەستراوەتەوە، جلوبەرگی بەریان لەمادەیەکی ڕەشە خێرا گڕ دەگرێت، دەموچاو وڕوخساریان ئاگری دۆزەخ دایدەگرێت ودەیسوتێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 14

لِيَجۡزِيَ ٱللَّهُ كُلَّ نَفۡسٖ مَّا كَسَبَتۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ

بۆیە خوای گەورە وادەکات تاوەکو خوای گەورە پاداشتی خێر و تۆڵەی خراپەی ھەموو کەسێک بداتەوە، بەڕاستی خوای گەورە خێرا و چەسپانە لە لێپرسینەوەی کاروکردەوەی بەندەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 14

هَٰذَا بَلَٰغٞ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُواْ بِهِۦ وَلِيَعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا هُوَ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ وَلِيَذَّكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ

ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئاگادارکردنەوەیەکی خوای گەورەیە بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی ئامۆژگاریان بکات و بیانترسێنێت لە سزای خوا، تاوەکو بزانن کەسێک بەھەق شیاوی پەرستن بێت ھەر زاتی (اللە) یە تاک و تەنھا و بێ ھاوەڵە، بەتاک و تەنھایی دەیپەرستن و ھیچ ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نادەن، وە بۆ ئەوەش خەڵکە خاوەن ژیری و بیرە ساغەکان پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، چونکە ھەر ئەوان سوود لە پەند و ئامۆژگاریەکانی وەردەگرن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• تصوير مشاهد يوم القيامة وجزع الخلق وخوفهم وضعفهم ورهبتهم، وتبديل الأرض والسماوات.
وێنەکردنی دیمەنەکانی ڕۆژی قیامەت، لەترسانی خەڵکی و ئەبڵەق بوونی چاوەکانیان، وە گۆڕینی زەوی و ئاسمانەکان بە زەوی و ئاسمانی تر. info

• وصف شدة العذاب والذل الذي يلحق بأهل المعصية والكفر يوم القيامة.
وەسف کردنی سزای توندی ڕۆژی دوایی، بە تایبەت ئەو سزایانەی دەگەن بە گوناھباران و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا. info

• أن العبد في سعة من أمره في حياته في الدنيا، فعليه أن يجتهد في الطاعة، فإن الله تعالى لا يتيح له فرصة أخرى إذا بعثه يوم القيامة.
بەندەکانی خوای گەورە لە ژیانی دونیا مۆڵەتیان دراوە و کاتیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی خوای گەورە لە خۆیان ڕازی بکەن، جا بۆیە دەبێت ھەوڵ و کۆششی خۆیان بکەن، وە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوابن، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لەپاش مردن و زیندووبوونەوە لە ڕۆژی قیامەتدا جارێکی تر مۆڵەتیان ناداتەوە، وە بڕوبیانویان نابیسترێت. info