വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
81 : 12

ٱرۡجِعُوٓاْ إِلَىٰٓ أَبِيكُمۡ فَقُولُواْ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبۡنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدۡنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمۡنَا وَمَا كُنَّا لِلۡغَيۡبِ حَٰفِظِينَ

برا گەورەکەیان وتی: بگەڕێنەوە بۆ لای باوکتان و پێی بڵێن: کوڕەکەت دزی کردووە، لە سزای ئەو کارەیشیدا عەزیزی میسر کردوویەتی بە بەندە و کۆیلەی خۆی، شاھیدیشمان لەسەر ئەمە نەداوە تا ئەو کاتەی بەچاوی خۆمان بینیمان کە پێوانەکەی پاشایان لە کوڵوبار و کەلوپەلەکەی ئەودا دەرھێنا، وە ئێمەیش نەماندەزانی ئەو دزی دەکات، چونکە ئەگەر بمانزانیایە ئەو دزی دەکات ئەوا ھەرگیز پەیمانمان پێ نەدەدای کە ئەوت بۆ دەگێڕینەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• لا يجوز أخذ بريء بجريرة غيره، فلا يؤخذ مكان المجرم شخص آخر.
دروست نییە ھیچ کەس بە تاوانی کەسی تر بگیررێت، کەسی بێتاوان لەبری کەسی تاوانبار دەستگیر ناکرێت. info

• الصبر الجميل هو ما كانت فيه الشكوى لله تعالى وحده.
ئارامگرتنی جوان بریتییە لەوەی مرۆڤی باوەڕدار سکاڵای خۆی تەنھا لای خوای گەورە بکات. info

• على المؤمن أن يكون على تمام يقين بأن الله تعالى يفرج كربه.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار دڵنیا بێت و یەقینی ھەبێت کە خوای گەورە دێت بەدەمیەوە لە ناخۆشی و تەنگانە ڕزگاری دەکات. info