വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
23 : 12

وَرَٰوَدَتۡهُ ٱلَّتِي هُوَ فِي بَيۡتِهَا عَن نَّفۡسِهِۦ وَغَلَّقَتِ ٱلۡأَبۡوَٰبَ وَقَالَتۡ هَيۡتَ لَكَۚ قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ رَبِّيٓ أَحۡسَنَ مَثۡوَايَۖ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ژنەکەی عەزیزی میسر بە نەرم و نیانی و بە فروفێڵ داوای کاری خراپە و جووت بوونی لە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) کرد، ھەر بەو نیازەوە تەواوی دەرگاکانی کۆشکی داخست تاوەکو بە تەواوی دڵنیا بێت کە لایان چۆڵە، وە بە یوسفی وت: خێراکە وەرە بۆ لام، من بۆ تۆ خۆم ئامادە کردووە، یوسفیش لە وەڵامیدا وتی: من پەنا دەگرم بە خوا لەوەی کە تۆ منی بۆ بانگ دەکەیت، چونکە گەورەم زۆر چاک بووە لە گەڵم و ڕێزی منی زۆر گرتووە، بۆیە منیش ھەرگیز خیانەتی لێناکەم، وە ئەگەر خیانەتی لێ بکەم ئەوە من لە ستەمکارانم، وە بەڕاستی خوای گەورەش ستەمکاران سەرکەوتوو سەفراز ناکات. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• قبح خيانة المحسن في أهله وماله، الأمر الذي ذكره يوسف من جملة أسباب رفض الفاحشة.
ناشیرینی و قێزەونی خیانەت کردن لە ماڵ و خێزانی ئەو کەسەی کە چاکەی لە گەڵ کردووە، ئەمەش یەکێک بوو لەو ھۆیانەی کە یوسف باسی کردن کە نەچێت بەدەم داوای ئەو ژنەوە. info

• بيان عصمة الأنبياء وحفظ الله لهم من الوقوع في السوء والفحشاء.
ڕوونکردنەوە و بەیان کردنی ئەوەی پێغەمبەران خوای گەورە پاراستونی لە گوناھ و تاوان و داوێن پیسی. info

• وجوب دفع الفاحشة والهرب والتخلص منها.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی بپارێزێت لە خراپە و داوێن پیسی و لێی ڕابکات. info

• مشروعية العمل بالقرائن في الأحكام.
كاركردن بە هەندێك بەڵگە و نیشانەی كە نزیكت دەكاتەوە لە ئاشكراكردنی سەرە داوی تاوانەكان كارێكی مەشروع و ڕێگا پێدراوە. info