വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
107 : 12

أَفَأَمِنُوٓاْ أَن تَأۡتِيَهُمۡ غَٰشِيَةٞ مِّنۡ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوۡ تَأۡتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ

ئایا ئەو بێباوەڕ و موشریکانە دڵنیان کە لەلایەن خواوە لە دونیادا سزایەکی سەختی وایان بۆ نایەت کە لە ھەموو لایەکەوە بیانگرێتەوە و توانای ئەوەیان نەبێت ڕێگری لێ بکەن، یان لەپڕێکدا ڕۆژی دوایی بەسەریاندا بێت و ھیچ حسابیان بۆ ھاتنی نەکردبێت و خۆیان بۆ ئامادە نەکردبێت، لەبەر ئەوە باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەری خوا؟! info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أن الداعية لا يملك تصريف قلوب العباد وحملها على الطاعات، وأن أكثر الخلق ليسوا من أهل الهداية.
بانگخوازان ناتوانن دڵی بەندەکانی خوا بگۆڕن و وایان لێ بکەن کە تاعەت و گوێڕایەڵی خوا بکەن، وە زۆرینەی خەڵکیش شوێنکەوتەی ھیدایەت و رێنمونیەکانی خوا نین. info

• ذم المعرضين عن آيات الله الكونية ودلائل توحيده المبثوثة في صفحات الكون.
خوای گەورە بەخراپە باسی ئەوانە دەکات کە پشت لە بەڵگە و نیشانە گەردونیەکان دەکەن، ئەو بەڵگە و نیشانانە شاھیدن لەسەر تاکو تەنھایی خوا کە لە دوو توێی گەردووندا خوای گەورە بەشێوەیەکی جوان و پێوانەیەکی زۆر ورد نەخشاندونی. info

• شملت هذه الآية ﴿ قُل هَذِهِ سَبِيلِي...﴾ ذكر بعض أركان الدعوة، ومنها: أ- وجود منهج:﴿ أَدعُواْ إِلَى اللهِ ﴾. ب - ويقوم المنهج على العلم: ﴿ عَلَى بَصِيرَةٍ﴾. ج - وجود داعية: ﴿ أَدعُواْ ﴾ ﴿أَنَا﴾. د - وجود مَدْعُوِّين: ﴿ وَمَنِ اتَّبَعَنِي ﴾.
ئەم ئایەتە (قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ...) چەند بنەمایەكی بانگەوازی لەخۆ گرتووە لەوانە: أ-بوونی پڕوگرامی بانگەواز دەبێت بۆ لای خوا بێت (أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ) ب-دەبێت پڕۆگرامیش لەسەر بنەمای علیم و زانست بێت ( عَلَىٰ بَصِيرَةٍ) ج-بوونی کەسی بانگخواز (أَدۡعُوٓاْ) ( أَنَا۠) د-بوونی ئەو کەسانەی بانگیان دەکەیت بۆ لای خوا (وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ ). info