വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
5 : 12

قَالَ يَٰبُنَيَّ لَا تَقۡصُصۡ رُءۡيَاكَ عَلَىٰٓ إِخۡوَتِكَ فَيَكِيدُواْ لَكَ كَيۡدًاۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لِلۡإِنسَٰنِ عَدُوّٞ مُّبِينٞ

یەعقوب بە یوسفی كوڕی وت: ئەی كوڕی شیرینم، خەوەكەت بۆ هیچ كام لە براكانت مەگێڕەوە، ئەگەر بزانن حەسودیت پێ دەبەن، ئەو كاتە لەحەسودیدا پیلانت بۆ دادەڕێژن تاوەكو لەناوتبەرن، بەڕاستی شەیتان دوژمنێكی ئاشكراو ڕوونی مرۆڤە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 12

وَكَذَٰلِكَ يَجۡتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأۡوِيلِ ٱلۡأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكَ وَعَلَىٰٓ ءَالِ يَعۡقُوبَ كَمَآ أَتَمَّهَا عَلَىٰٓ أَبَوَيۡكَ مِن قَبۡلُ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡحَٰقَۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

- ئەی یوسف - هەروەك چۆن ئەو خەوەت بینیوە، ئاواش پەروەردگارت هەڵیبژاردویت بۆ پێغەمبەرێتی، وە مانا و لێكدانەوەی خەونەكانیشت فێر دەكات، وە نازو نیعمەت و بەخششی خۆی بە پێغەمبەرێتی بۆ تەواو دەكات، هەروەك چۆن ناز و نیعمەت و بەخششی خۆی لەپێش تۆ تەواو كرد بۆ باوباپیرانت بۆ (ئیبراهیم) و (ئیسحاق)، بێگومان پەروەردگارت زانا و شارەزایە بەتەواوی دروستكراوەكانی، وە دانا و كاربەجێیە لە كاروبارەكانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 12

۞ لَّقَدۡ كَانَ فِي يُوسُفَ وَإِخۡوَتِهِۦٓ ءَايَٰتٞ لِّلسَّآئِلِينَ

بەڕاستی لە چیرۆك و بەسەرهاتی یوسف و براكانیدا پەند و ئامۆژگاری هەیە بۆ ئەو كەسانەی لەو ڕووداو و چیرۆكە دەپرسن. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 12

إِذۡ قَالُواْ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰٓ أَبِينَا مِنَّا وَنَحۡنُ عُصۡبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ

ئەو كاتەی براكانی یوسف لە نێو خۆیاندا وتیان: سوێند بێت یوسف و برا دایك و باوكییەكەی لای باوكمان لە ئێمە خۆشەویسترن، لە كاتێكدا ئێمە زۆرتر و بەهێزترین، ئیتر چۆن دەبێت باوكمان فەزڵی ئەوان بدات بەسەر ئێمەدا؟بەڕاستی لەمەدا باوكمان كەوتوەتە هەڵەیەكی ڕوون و ئاشكراوە كە فەزڵی ئەوان بەبێ هیچ هۆیەك دەدات بەسەر ئێمەدا. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 12

ٱقۡتُلُواْ يُوسُفَ أَوِ ٱطۡرَحُوهُ أَرۡضٗا يَخۡلُ لَكُمۡ وَجۡهُ أَبِيكُمۡ وَتَكُونُواْ مِنۢ بَعۡدِهِۦ قَوۡمٗا صَٰلِحِينَ

براكانی وتیان: یوسف بكوژن یان دووری بخەنەوە بۆ زەویەكی دوور، تاوەكو لە چاوی باوكمان دوور بێت، ئەو كاتە تەنها ڕوو بە ئێوە دەدات و هەرچی خۆشەویستی هەیە بۆ ئێوە دەبێت، وە لەدوای كوشتنی ئەو ئەبنە كەسانێكی خواناس و چاك، كاتێك تەوبە دەكەن لە گوناهـ و تاوانەكانتان. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 12

قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ لَا تَقۡتُلُواْ يُوسُفَ وَأَلۡقُوهُ فِي غَيَٰبَتِ ٱلۡجُبِّ يَلۡتَقِطۡهُ بَعۡضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ

یەكێك لە براكان وتی: یوسف مەكوژن، بەڵكو فڕێیدەنە بنی بیرێكەوە، ئەو كاتە هەندێك لەو ڕێبوارانەی كە بەوێدا ڕادەبوێرن هەڵیدەگرنەوە و لەگەڵ خۆیاندا دەیبەن، ئەمە ئاسانترە لە كوشتنی، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت هەر ئەم كارە بكەن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 12

قَالُواْ يَٰٓأَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأۡمَ۬نَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُۥ لَنَٰصِحُونَ

جا كاتێك ڕێكەوتن لەسەر دوورخستنەوەی یوسف، بە یەعقوبی باوكیان وت: ئەی باوكە گیان، باشە بۆچی تۆ متمانەمان پێ ناكەیت سەبارەت بە یوسف؟ بێگومان ئێمە زۆر دڵسۆز و خەمخۆری یوسفین و خۆشمان دەوێت، لە هەموو زیان و خراپەیەك دەیپارێزین، هەتا ئەو كاتەی بە ساغ و سەلامەتی دەیگێڕینەوە بۆ لات، ئیتر چی شتێك وات لێ دەكات یوسف لەگەڵ ئێمەدا نەنێریت؟ info
التفاسير:

external-link copy
12 : 12

أَرۡسِلۡهُ مَعَنَا غَدٗا يَرۡتَعۡ وَيَلۡعَبۡ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ

ڕێگامان بدە سبەینێ لەگەڵ خۆماندا بیبەین بۆ دەشت و دەر، با بۆ خۆی چی پێخۆشە بیخوات و یاری و گەمە بكات، دڵنیابە ئەیپارێزین لە هەموو خراپە و زیانێك كە تووشی ببێت. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 12

قَالَ إِنِّي لَيَحۡزُنُنِيٓ أَن تَذۡهَبُواْ بِهِۦ وَأَخَافُ أَن يَأۡكُلَهُ ٱلذِّئۡبُ وَأَنتُمۡ عَنۡهُ غَٰفِلُونَ

یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) بە كوڕەكانی وت: زۆر خەم دەخۆم لەگەڵ خۆتاندا بیبەن و توانای فیراق و دووری ئەوم نییە، لەوە دەترسم ئێوە ئاگاتان لێی نەمێنێت و سەرگەرمی گاڵتە و گەمە و یاری كردن بن و گورگ بیخوات. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 12

قَالُواْ لَئِنۡ أَكَلَهُ ٱلذِّئۡبُ وَنَحۡنُ عُصۡبَةٌ إِنَّآ إِذٗا لَّخَٰسِرُونَ

كوڕەكان بە یەعقوبیان وت: چۆن گورك ئەیخوات، لەكاتێكدا ئێمە كۆمەڵە كەسێكی بەهێز و بەتوانایين، ئەگەر ئەمە ڕوو بدات و نەتوانین و نەهێڵێن گورك بیخوات، ئەوا بێگومان ئێمە خەسارۆمەند و زیانبار و بێ دەسەڵاتین، واتە: هەرگیز شتی وا ڕوونادات و ناهێڵێن شتی واببێت. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• ثبوت الرؤيا شرعًا، وجواز تعبيرها.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی خەو بینین لە رووی شەرعەوە جێگیر و ثابت بووە، وە دروستە لێكدانەوەیشی بۆ بكرێت. info

• مشروعية كتمان بعض الحقائق إن ترتب على إظهارها شيءٌ من الأذى.
دروستە هەندێك لەڕاستییەكان بشاریتەوە، ئەگەر هاتوو زانیت ئەگەر ئاشكرا ببێت زیان و خراپەی زیاتر دەبێت. info

• بيان فضل ذرية آل إبراهيم واصطفائهم على الناس بالنبوة.
ڕوونكردنەوەی فەزڵ و ڕێزی نەوەكانی ئیبراهیم و هەڵبژاردنیان بەسەر خەڵكانی تردا، بەوەی كردونی بە پێغەمبەر. info

• الميل إلى أحد الأبناء بالحب يورث العداوة والحسد بين الإِخوة.
مەیلی خۆشەویستی بۆ یەكێك لە كوڕەكان دوور لەوانی تر دوژمنایەتی و حەسوودی دەخاتە نێوانیانەوە. info