വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
74 : 11

فَلَمَّا ذَهَبَ عَنۡ إِبۡرَٰهِيمَ ٱلرَّوۡعُ وَجَآءَتۡهُ ٱلۡبُشۡرَىٰ يُجَٰدِلُنَا فِي قَوۡمِ لُوطٍ

جا کاتێک ئەو ترس و بیمە لە دڵی ئیبراھیم دەرچوو و ھیۆر بوویەوە کە لە ئەنجامی ئەوە تووشی بوو کە بینی میوانەکانی خواردن ناخۆن و دەستی بۆ نابەن، وە ھەواڵ و موژدەی خۆشیشی پێدرا کە ئیسحاقیان دەبێت وە لەئیسحاقیش یەعقوب دەبێت، کەوتە موجادەلە و گفتوگۆ لەگەڵ نێردراوەکانماندا سەبارەت بەگەل و ھۆزەکەی لوط، بەڵکو سزاکەیان دوابکەوێت، وە بەڵکو لوط و ماڵ و مناڵ و خێزانەکەی ڕزگار بکەن. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• بيان فضل ومنزلة خليل الله إبراهيم عليه السلام، وأهل بيته.
ڕوونکردنەوەی فەزڵ و پلەوپایەی خۆشەویستی خوا ئیبراھیم (سەلامی خوا لێ بێت) و ئەھلو بەیتەکەی. info

• مشروعية الجدال عمن يُرجى له الإيمان قبل الرفع إلى الحاكم.
دروستی و مەشروعیەتی جیدال و گفتوگۆ کردن بۆ کەسێک کە ئومێدی باوەڕھێنانی لێ بکرێت، پێش ئەوەی مەسئەلەکە بەرز بکرێتەوە بۆ لای حاکم. info

• بيان فظاعة وقبح عمل قوم لوط.
ڕوونکردنەوەی قێزەونی ئەو کار و کردەوەیەی کە گەلی لوط لەسەری بوون، کە بریتی بوو لە نێربازی و وازھێنان لە ئافرەتان. info