വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
62 : 11

قَالُواْ يَٰصَٰلِحُ قَدۡ كُنتَ فِينَا مَرۡجُوّٗا قَبۡلَ هَٰذَآۖ أَتَنۡهَىٰنَآ أَن نَّعۡبُدَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكّٖ مِّمَّا تَدۡعُونَآ إِلَيۡهِ مُرِيبٖ

گەلەکەی پێیان وت: ئەی صاڵح، تۆ پێش ئەم بانگەوازەت کەسێکی خاوەن پلە و پایە و ڕێز و تەقدیر بوویت لە ناوماندا، ئومێدمان وابوو کەسێکی ژیر و ھۆشمەند و خاوەن پرس و ڕابیت، ئایا تۆ ڕێگریمان دەکەیت لە پەرستنی ئەو خوایانەی کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە بەڕاستی ئێمە بەرامبەر ئەو خوایەی بانگمان دەکەیت بۆ پەرستنی بەگومان و دوودڵین، وامان لێ دەکات تۆمەتبارت بكەین كە تۆ درۆ بە ناو خواوە ھەڵدبەستیت. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• من وسائل المشركين في التنفير من الرسل الاتهام بخفة العقل والجنون.
یەکێک لەو ھۆکارانەی کە بتپەرست و موشریکەکان بەکاریان دەھێنا بۆ دوورکەوتنەوە لە بانگەوازی پێغەمبەران تۆمەتبار کردنیان بوو بە شێتی و عەقڵ سووکی. info

• ضعف المشركين في كيدهم وعدائهم، فهم خاضعون لله مقهورون تحت أمره وسلطانه.
لاوازی بتپەرست و موشریکەکان لەو فڕوفێڵ و دوژمنایەتییەی بەرامبەر پێغەمبەران ئەنجامیان دەدا، ئەوە بوو کە ئەوان لە ژێر موڵک و دەسەڵاتی خوادان، وە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی درەچن. info

• أدلة الربوبية من الخلق والإنشاء مقتضية لتوحيد الألوهية وترك ما سوى الله.
بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارییەتی خوا لە دروستکراو و مەخلوقاتەکانیدا ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤ دانبنێت بەبوونی یەک خوای بەدەسەڵات، وە وازیش بھێنێت لە ھەموو خوایەکی تری درۆینەی جگە لەزاتی (اللە) تەعالا. info