വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
53 : 11

قَالُواْ يَٰهُودُ مَا جِئۡتَنَا بِبَيِّنَةٖ وَمَا نَحۡنُ بِتَارِكِيٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوۡلِكَ وَمَا نَحۡنُ لَكَ بِمُؤۡمِنِينَ

گەلەکەی وتیان بە ھود: ئەی ھود بەڵگە و نیشانە گەلێکی ڕوون و ئاشکرای وات بۆ نەھێناوین تا باوەڕت پی بکەین، وە ئێمەیش لەبەر وتەی بەتاڵ و پڕوپوچی تۆ واز لەخوا و بتەکانمان ناھێنین، وە ھەرگیز باوەڕ بەوەیش ناکەین گوایە تۆ پێغەمبەر و ڕەوانەکراوی خوا بیت. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• لا يملك الأنبياء الشفاعة لمن كفر بالله حتى لو كانوا أبناءهم.
پێغەمبەران ناتوانن شەفاعەت و تکا بۆ کەسانی بێباوەڕ بکەن، تەنانەت ئەگەر کوڕ و نەوەی خۆشیان بن. info

• عفة الداعية وتنزهه عما في أيدي الناس أقرب للقبول منه.
پاکی و نەزیھی و چاو لێ نەبوونی بانگخواز لەوەی کە لە دەستی خەڵکیدایە، وا دەکات قسە و گوفتارەکانی زیاتر جێگای قبوڵ بن لای خەڵکی. info

• فضل الاستغفار والتوبة، وأنهما سبب إنزال المطر وزيادة الذرية والأموال.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئیستغفار و داوای لێخۆش بوون و تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە، وە ئیستغفار و تەوبەکردن ھۆکاری بارینی باران و زۆر بوون و بەرەکەتی منداڵ و نەوە و سەروەت و سامانە. info