വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
5 : 11

أَلَآ إِنَّهُمۡ يَثۡنُونَ صُدُورَهُمۡ لِيَسۡتَخۡفُواْ مِنۡهُۚ أَلَا حِينَ يَسۡتَغۡشُونَ ثِيَابَهُمۡ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

چاک بزانن کە ئەو بێباوەڕ و بتپەرستانە سەر و سینگی خۆیان خوار دەکەن و سرتە سرت دەکەن بە گومانی خۆیان گوایە خوای گەورە نایانبینێت و ئاگاداری ئەوە نییە لە دڵ و دەروونیان لەشک و گومان و دوودڵی شاردویانەتەوە، بۆ ئەوەی بە پۆشاکەکانیان سەر و ڕومەتی خۆیان داپۆشن، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری نھێنی و ئاشکرای ئەوانە، بەڕاستی خوای گەورە زانایە بەوەی لە دڵ و دەروونیان دەیشارنەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• إن الخير والشر والنفع والضر بيد الله دون ما سواه.
خێر و خۆشی و ناڕەحەتی و خراپە، سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی تەنھا بە دەستی خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێک جگە لەو ھیچی بەدەست نییە. info

• وجوب اتباع الكتاب والسُّنَّة والصبر على الأذى وانتظار الفرج من الله.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار شوێن قورئان و سوننەت بکەوێت، وە ئارامگر و خۆڕاگر بێت لەسەر ئەو ئەزیەت و ئازارانەی کە ڕوو بەڕووی دەبێتەوە، وە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرووی خێر بێت لە لایەن خواوە. info

• آيات القرآن محكمة لا يوجد فيها خلل ولا باطل، وقد فُصِّلت الأحكام فيها تفصيلًا تامَّا.
ئایەتەکای قورئانی پیرۆز ھەر ھەموویان مانا و مەبەست ڕوونن وە ھیچ کەموکورتی و ناھەقیەکیان تێدا نییە، وە حوکم و بڕیارەکانیشی ھەموو بەدوور و درێژی و ڕوون و ئاشکرا تێدا باسکراوە. info

• وجوب المسارعة إلى التوبة والندم على الذنوب لنيل المطلوب والنجاة من المرهوب.
واجبە کە پەلە بکرێت لە تەوبەکردن و گەڕانەوە بۆ لای خوا، وە پەشیمانی دەرببڕێت لەسەر ئەو گوناھ و تاوانانەی کە ئەنجامی داون بە ئومێدی بە دەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە و ڕزگار بوون لە ڕۆژە ناڕەحەتەکە. info