വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
24 : 11

۞ مَثَلُ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ كَٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡأَصَمِّ وَٱلۡبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِۚ هَلۡ يَسۡتَوِيَانِ مَثَلًاۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

نموونەی ئەم دوو دەستەیە، باوەڕداران و بێباوەڕان، وەک کویرێک وایە ھیچ شتێک نابینێت، وە وەک لاڵێک وایە کە ھیچ شتێک نابیستێ، وە ئەمانە نموونەی دەستەی بێباوەڕانن کە ھەق نابیستن تا شوێنی بکەون و ھدایەتی پێ وەربگرن، وە ھەقیشی پێ نابینن کە سوودی ھەبێت بۆیان، وە نموونەی ئەو کەسەی کە دەبیستێ و دەبینێت، وەک نموونەی باوەڕدارانە کە ھەق و ڕاستی دەبیستن و دەبینن، ئایا ئەم دوو دەستەیە وەک یەک وان و یەکسانن؟! ھەرگیز وەک یەک نین و یەکسان نین، ئایا ئیتر بۆ بیرناکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری وەرناگرن بەوەی ئەم دوو دەستەیە وەک یەک نین لای خوای گەورە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الكافر لا ينتفع بسمعه وبصره انتفاعًا يقود للإيمان، فهما كالمُنْتَفِيَين عنه بخلاف المؤمن.
بێباوەڕ سوود لەچاو و گوێیەکانی نابینێت، سودێک کە کەمەندکێشی بکات بۆ باوەڕھێنان بەخوای گەورە، ئەگەر چاو و گوێیەک ئەوە نەکەن وەک ئەوە وایە ھەر نەبن، بەپێچەوانەی مرۆڤی باوەڕدارەوە کە ھەقیان پێ دەبینێ و دەبیستێ. info

• سُنَّة الله في أتباع الرسل أنهم الفقراء والضعفاء لخلوِّهم من الكِبْر، وخُصُومهم الأشراف والرؤساء.
سوننەتی خوای گەورە وایە ھەمیشە شوێنکەوتوانی پێغەمبەران کەسانی ھەژار و نەدار و لاوازەکان بوون، چونکە فیز و خۆبەزل زانینیان نەبووە، وە ھەمیشە کەسانی دەسەڵاتدار و خاوەن پلە و پایەکان دژایەتیان کردوون. info

• تكبُّر الأشراف والرؤساء واحتقارهم لمن دونهم في غالب الأحيان.
ئەم ئایەتانە ئەوە روون دەکەنەوە کە دەسەڵاتدار و خاوەن پلە و پایەکان زۆربەی جارەکان خۆیان بەسەر خەڵکی ئاسایی و ھەژار و نەداردا ھەڵکیشاوە و سوکایەتیان پێ کردوون و بەکەمیان زانیون. info