വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
120 : 11

وَكُلّٗا نَّقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَۚ وَجَآءَكَ فِي هَٰذِهِ ٱلۡحَقُّ وَمَوۡعِظَةٞ وَذِكۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ

- ئەی پێغەمبەر - ھەرچی ھەواڵ و بەسەرھاتێکی پێغەمبەرانی پێش خۆتە کە بۆتی دەگێڕینەوە بۆ ئەوەیە کە دڵ و دەروونت دامەرزاو و بەھێز بکەین لەسەر ھەق و ڕاستی و ئاینەکەت، وە دڵنیایشبە ھەرچیەک بۆت ھاتووە لەم سورەتەدا ھەق و ڕاستییە و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھەر لەم سورەتەدا پەند و ئامۆژگاری ھاتووە بۆ بێباوەڕان، وە بیرخستنەوەیش بۆ باوەڕداران، ئەو باوەڕدارانەی بیرخستنەوە سوودی دەبیت بۆیان. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• بيان الحكمة من القصص القرآني، وهي تثبيت قلب النبي صلى الله عليه وسلم وموعظة المؤمنين.
ڕوونكردنەوەی حیكمەتی چیرۆكە قورئانییەكان، ئەویش بۆ ئەوە بووە كە دڵ و دەروونی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ی پێ دابمەرزێت و پەند و ئامۆژگاریش بێت بۆ باوەڕداران. info

• انفراد الله تعالى بعلم الغيب لا يشركه فيه أحد.
ئەم سورەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تەنها خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە شتە نهێنی و شاراوەكان، وە هیچ كەسێكی تر لەو كارەدا هاوبەشی خوا نییە. info

• الحكمة من نزول القرآن عربيًّا أن يعقله العرب؛ ليبلغوه إلى غيرهم.
حیكمەت لە دابەزینی قورئان بە زمانی عەرەبی بۆ ئەوەیە كە عەرەب پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن و ژیر ببن، تاوەكو بیگەیەنن بە غەیری خۆیان لەگەل و ئوممەتانی تری سەر زەوی. info

• اشتمال القرآن على أحسن القصص.
قورئانە پڕیەتی لە چیرۆك و بەسەرهاتی جوان و شیرین. info