വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
6 : 11

۞ وَمَا مِن دَآبَّةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزۡقُهَا وَيَعۡلَمُ مُسۡتَقَرَّهَا وَمُسۡتَوۡدَعَهَاۚ كُلّٞ فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ

ھیچ دروستکراوێکی خوای گەورە نییە کە بەسەر ڕووی زەویدا بگەڕێت و بڕوات ئیللا خوای گەورە بە فەزڵ و کەرەمی خۆی ڕزق و ڕۆزی و ژیان و گوزەرانی بۆ دابین کردووە، وە شوێنی نیشتەجێ بوونیان لەسەر زەویدا دەزانێت، وە ئەو شوێنەیش دەزانێت کەلێی دەمرن، ھەموو ئەم شتانە لە گیانلەبەران و ڕزق و ڕۆزی و جێگای مانەوە و مردنیان لە پەرتووکێکی ئاشکرادا تۆمار کراوە کە (لوح المحفوظ) ـە. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 11

وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ وَكَانَ عَرۡشُهُۥ عَلَى ٱلۡمَآءِ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۗ وَلَئِن قُلۡتَ إِنَّكُم مَّبۡعُوثُونَ مِنۢ بَعۡدِ ٱلۡمَوۡتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ

خوای گەورە ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان و زەوی بەو گەورەییەی خۆیان و ئەوەیشی تێیاندا ھەیە لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکردووە، وە عەرشی خوای گەورە پێش دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی لەسەر ئاو بوو، بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە و بزانێت کامتان کاروکردەوەی چاکتر دەکات و جێگای ڕەزامەندی خوایە، وە کامیشتان کاروکردەوەی خراپتر دەکات و دەبێت بە مایەی توڕەبوونی خوا، تاوەکو ھەموو کەسێک پاداشت و تۆڵەی شیاوی خۆی وەربگرێت، - ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پێیان بڵێیت ئێوە لە پاش مردن بە دڵنیایی زیندوو دەکرێنەوە بۆ ئەوەی خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات لەسەر تەواوی کاروکردەوەکانتان، ئەوا بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە و ڕۆژی زیندووبونەوە دەیانووت: ئەو قورئانەی کە دەیخوێنیتەوە جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە و تەواو نادروست و ناڕەوایە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 11

وَلَئِنۡ أَخَّرۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٖ مَّعۡدُودَةٖ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحۡبِسُهُۥٓۗ أَلَا يَوۡمَ يَأۡتِيهِمۡ لَيۡسَ مَصۡرُوفًا عَنۡهُمۡ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

ئەگەر بێتو ئێمە سزای ئەو بتپەرست و موشریكانە لە ژیانی دونیا بۆ ماوەیەکی کەمیش دوابخەین ئەوا بێگومان گاڵتە دەکەن و پەلە لە ھاتنی دەکەن و دەڵێن: ئەوە دەبێت چی شتێک سزاکەمانی دواخستبێت؟ ھوشیاربن ئەو سزایەی کە شایستە و شایانی ئەوانە کاتێکی بۆ دیاریکراوە لای خوای گەورە، ئەو ڕۆژەی کە ھات بۆیان ھیچ کەسێک و ھیچ شتێک ناتوانێت لەسەریان لایبدات، وە ئەو سزایەی ئەوان گاڵتە و پەلەیان لێدەکرد ئەیانگرێتەوە و دووچاریان دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 11

وَلَئِنۡ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ ثُمَّ نَزَعۡنَٰهَا مِنۡهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٞ كَفُورٞ

ئەگەر ھاتوو بە فەزڵ و میھرەبانی خۆمان ناز و نیعمەتێکمان وەک ناز و نیعمەتی لەش ساغی و دەوڵەمەندی بەخشی بە مرۆڤ، پاشان ئەو ناز و نیعمەتەمان لێ سەندەوە ئەوا بە دڵنیایی نائومید دەبێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە، وە زۆر ناشکور و کوفری نیعمەتەکانی دەکات، ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی لە بیر دەچێتەوە کە پێی درابوو. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 11

وَلَئِنۡ أَذَقۡنَٰهُ نَعۡمَآءَ بَعۡدَ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّيٓۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٞ فَخُورٌ

وە خۆ ئەگەر دوای ئەو تەنگانە و ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژارییە لەش ساغی و ڕزق و ڕۆزیمان پێ بەخشی ئەوا بە لووتبەرزییەکەوە دەڵێت: تازە ئیتر ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانم لەسەر ھەڵگیرا و کاتی بەسەرچوو، وە جارێکی تریش تووشم نابێتەوە و سوپاس و شوکری خوای لەسەر ناکات، بێگومان بەو حاڵەی زۆر خۆشحاڵە و شانازی دەکات، وە بەو ناز و نیعمەتانەی کە خوا پێی داوە خۆی زۆر بەسەر خەڵکیدا ھەڵدەکێشێت. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 11

إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٞ

ئەو کەسانە نەبێت کە ئارامگرن لەسەر ناخۆشی و ناڕەحەتییەکان، وە ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی و دوور كەوتنەوە لە سەرپێچییەکانی خوا، وە کاروکردەوەی چاکە دەکەن، ئەوانە حاڵێکی تریان ھەیە، ھەرگیز نائومێدی ڕوویان تێ ناکات، وە ناشکوری ناکەن لەبەرامبەر ناز و نیعمەتەکانی خوا، وە خۆیان ھەڵناکێشن بەسەر خەڵکیدا، ئەوانەی ئەمە سیفات و خوو ڕەوشتیانە پەروەردگار لە گوناھەکانیان خۆش دەبێت ، وە پاداشتی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 11

فَلَعَلَّكَ تَارِكُۢ بَعۡضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ وَضَآئِقُۢ بِهِۦ صَدۡرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ كَنزٌ أَوۡ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٞۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٌ

ئەی پێغەمبەر لەوانەیە لەبەر ئەو بێباوەڕی و سەرسەختیەیان خەریکە دەست ھەڵگریت لە گەیاندنی ھەندێک لەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوویت، لەو شتانەی کە لەسەریان قورس و گرانە ئەنجامی بدەن، وە یان دڵت پێی تەنگ و ناڕەحەت بێت لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەوان باوەڕت پێ نەھێنن، کاتێک ئەوان بە تۆ دەڵێن: ئەگەر ڕاستە ئەو پێغەمبەری خوایە بۆچی گەنجینە و سەروەت و سامانێکی زۆری بۆ دانەبەزێنرا، یان بۆچی فریشتەیەکی لەگەڵدا ڕەوانە نەکرا تاوەکو ڕاستیەتی بسەلمێنێت؟ جا بۆیە لەبەر ھیچ شتێک لەمانە دەست ھەڵنەگریت لەوەی خوای گەورە وەحی و نیگای بۆ کردویت و بە قسەی ئەوانە خەفەت مەخۆ، چونکە تۆ تەنھا ترسێنەری ئەوانیت بە سزای خوا، ھەرچی شتێک خوای گەورە فەرمانی پێ کردویت بیگەیەنە بە خەڵکی، وە تۆ لەسەرت نییە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن لە بەڵگە و موعجیزە بۆیان بکەیت، وە خوای گەورە خۆی ئاگادار و پارێزەری ھەموو شتێکە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• سعة علم الله تعالى وتكفله بأرزاق مخلوقاته من إنسان وحيوان وغيرهما.
فراوانی عیلم و زانستی خوای گەورە، وە خستنە ئەستۆی خۆی بەوەی ڕزق و ڕۆزی تەواوی دروستکراوەکانی لە مرۆڤ و ئاژەڵەکان و غەیری ئەوانیش دابین دەکات. info

• بيان علة الخلق؛ وهي اختبار العباد بامتثال أوامر الله واجتناب نواهيه.
ڕوونکردنەوەی ھۆکاری ھێنانەدی دروستکراوەکانی خوای گەورە : کە ئەویش تاقیکردنەوەی بەندەکانیەتی بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی ڕێگری کردووە لێیان. info

• لا ينبغي الاغترار بإمهال الله تعالى لأهل معصيته، فإنه قد يأخذهم فجأة وهم لا يشعرون.
نابێت کەسانی سەرکەش و گوناھبار و بێباوەڕ لە خۆیان بایی ببن بەوەی خوای گەورە مۆڵەتی داون و جارێک سزایان نادات، چونکە پێدەچێت لەپر بەبێ ئەوەی بە خۆیان بزانن خوا بیانگرێت و دووچاری سزای سەختی دونیایان بکات. info

• بيان حال الإنسان في حالتي السعة والشدة، ومدح موقف المؤمن المتمثل في الصبر والشكر.
ڕوونکردنەوەی حاڵی مرۆڤەکان لە ھەردوو حاڵەتی فراوانی ڕزق و ڕۆزی و حاڵەتی ناڕەحەتی و قات و قڕی، وە ستایشی ھەڵوێستی ئەو باوەڕدارانەی کە ئارامگرن و شوکرو سوپاسی خوا دەکەن لە ھەموو کاتێکدا. info