വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

الفیل

സൂറത്തിൻ്റെ ഉദ്ദേശ്യങ്ങളിൽ പെട്ടതാണ്:
بيان قدرة الله وبطشه بالكائدين لبيته المحرّم.
ڕوونکردنەوەى توانا و دەسەڵاتی خواى گەورە و تۆڵەسەندنەوەى لە ئەوانەى پیلان دادەنێن بۆ ماڵە پیرۆز و بەحورمەتەکەى -لە مەککە-. info

external-link copy
1 : 105

أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصۡحَٰبِ ٱلۡفِيلِ

-ئەی پێغەمبەر- ئایا نازانیت پەروەردگارت چی کرد بە ئەبرەھە وھاوەڵەکانی کە خاوەنی فیلەکان بوون، کاتێک وویستیان کەعبە بڕوخێنن، (خاوەن فیلەکان گەلێکی گاوڕ بوون لە یەمەن بەسەرۆکایەتی ئەبرەھە ناوێک، وویستیان وردە وردە دەسەڵاتیان فراوان بکەن وبەرەو شاری مەککە بڕۆن وکەعبەی پیرۆز بڕوخێنن، بەڵام کاتێک کە گەشتنە مەککە اللە -تەعاﻻ- کۆمەڵێکی زۆر لە -باڵندەى ئەبابیل:طیر الأبابیل-ی ناردە سەریان وتەفرو تونای کردن). info
التفاسير:

external-link copy
2 : 105

أَلَمۡ يَجۡعَلۡ كَيۡدَهُمۡ فِي تَضۡلِيلٖ

اللە -تەعاﻻ- پلانە نەگریس وخراپەکانیانی بۆ ڕوخاندنی کەعبەی پیرۆز پوچەڵ کردەوە، بەوەی ئاواتیان بوو خەڵکی لە چوون بۆ کەعبە لادەن ودەست بگرن بەسەریدا، وپیلانەکەیان بەهیچ شێوەیەک سەری نەگرت. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 105

وَأَرۡسَلَ عَلَيۡهِمۡ طَيۡرًا أَبَابِيلَ

وە كۆمەڵێكی زۆر باڵندەی پۆل پۆل ناردە سەریان. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 105

تَرۡمِيهِم بِحِجَارَةٖ مِّن سِجِّيلٖ

ئەو باڵندانە بەرد بارانیان دەکردن بە وردە زیخی گڵین. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 105

فَجَعَلَهُمۡ كَعَصۡفٖ مَّأۡكُولِۭ

سەرەنجام خواى گەورە وەکو گڵا وکای خوراوی لێکردن کە ئاژەڵ خواردبێتی پاشان پێ پێدا نابێت (ورد وخاشی کردن، بەشێوەیەک ھەر یەک لەو بەردانە دەیدا لە ھەرسەربازێکی سوپاکەی ئەبرەھە دەستبەجێ دەیکوشت وگیانی لەدەست دەدا). info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• خسران من لم يتصفوا بالإيمان وعمل الصالحات، والتواصي بالحق، والتواصي بالصبر.
خەسارۆمەندی ئەوانەی باوەڕیان نیە وکردەوە چاکەکان ئەنجام نادەن، وئامۆژگاری یەکتر ناکەن لەسەر ھەق وڕاستی وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتیەکان. info

• تحريم الهَمْز واللَّمْز في الناس.
حەرامی توانج وتانەدان لەخەڵکی. info

• دفاع الله عن بيته الحرام، وهذا من الأمن الذي قضاه الله له.
بەرگری اللە -تەعاﻻ- لە ماڵە پیرۆزەکەی خۆی، ئەمەش ئەو ئەمن وئاسایشەیە کە اللە -تەعاﻻ- بۆی بڕیارداوە. info