വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
81 : 10

فَلَمَّآ أَلۡقَوۡاْ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئۡتُم بِهِ ٱلسِّحۡرُۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبۡطِلُهُۥٓ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصۡلِحُ عَمَلَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ

جا کاتێک ئەوەی پێیان بوو لە جادوو فڕێیاندا و ھاویشتیان (چەند گوریس و گۆچانێکیان پێ بوو کاتێک فڕییاندا بوون بە مار و ئەژدیھا) ئەوجا موسی پێی فەرموون: ئەوەی بەدەرتان خست جادوو بوو، بێگومان خوای گەورە پوچەڵ و بەتاڵی دەکاتەوە و ھیچ کاریگەریەکی نابێت، بەڕاستی ئێوە بە جادووەکەتان خراپە و ئاژاوە لەسەر زەویدا بڵاو دەکەنەوە، خوای گەورەش کاری خراپەکاران و ئاژاوەگێڕان سەرناخات و چاکی ناکات. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الثقة بالله وبنصره والتوكل عليه ينبغي أن تكون من صفات المؤمن القوي.
ئەم ئایەتانە متمانە بە خوا و سەرکەوتنی مرۆڤی باوەڕدار زیاد دەکات، وە پێمان رادەگەیەنێت کە تەوەکول و پشت بەستن بەخوای گەورە یەکێکە لەھەرە سیفەتە بەرز و بتەوەکانی باوەڕداری بە هێز. info

• بيان أهمية الدعاء، وأنه من صفات المتوكلين.
ڕوونکردنەوەی گرنگی نزا و پاڕانەوە، وە نزا و پاڕانەوە یەکێکە لە سیفاتی ئەو کەسانەی کە تەنھا پشت و پەنایان خوای گەورەیە. info

• تأكيد أهمية الصلاة ووجوب إقامتها في كل الرسالات السماوية وفي كل الأحوال.
جەختکردنەوە لەسەر گرنگی نوێژەکان، وە ئەوەشمان پێ دەڵیت کە نوێژ لە ھەموو کات و ساتێکدا لە ئاینە ئاسمانیەکانی تریشدا واجب بووە. info

• مشروعية الدعاء على الظالم.
ئەم ئایەتانەیش بەڵگەن لەسەر دروستی نزاو دوعاکردن لە ستەمکاران. info