വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
42 : 10

وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُونَ إِلَيۡكَۚ أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوۡ كَانُواْ لَا يَعۡقِلُونَ

وە ھەیە لەناو ئەو بتپەرست و موشریکانەدا کاتێک کە تۆ قورئان دەخوێنیت بە ڕواڵەت گوێت لێدەگرن، گوێگرتنێک تەنھا دەیبیستن نەک دڵی بدەنێ و بیر لە مانا و مەبەستەکانی بکەنەوە، - ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ دەتوانیت کەسێک کەڕ بێت قورئانی پێ ببیستیت؟! ھەر بەو شێوەیە ناشتوانیت ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەوانە بکەیت کە کەڕن لە بیستنی ھەق و ڕاستی و بیری لێ ناکەنەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الهادي إلى الحق هداية التوفيق هو الله وحده دون ما سواه.
ئەو کەسەی کە تەوفیقی خەڵکی دەدات ھیدایەت وەربگرن تەنھا خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێکی تر ناتوانێت تەوفیقی کەس بدات. info

• الحث على تطلب الأدلة والبراهين والهدايات للوصول للعلم والحق وترك الوهم والظن.
ئەم ئایەتانە خەڵکی ھاندەدەن بۆ گەڕان بە شوێن بەڵگەی ڕاست و دروست و ھیدایەت و ڕێنوێنی کردنی خەڵکی بۆ گەیشتن بە زانست و زانیاری و ھەق و شوێنکەوتنی، وە وازھێنان لە گومان و دوودڵی و ھەر شتێکی تر کە بەرەو بێباوەڕی خەڵکی ببات. info

• ليس في مقدور أحد أن يأتي ولو بآية مثل القرآن الكريم إلى يوم القيامة.
ھیچ کەسێک ناتوانێت تا ڕۆژی قیامەت تەنانەت تاکە ئایەتێکیش ھاوشێوەی قورئانی پیرۆز بھێنێت. info

• سفه المشركين وتكذيبهم بما لم يفهموه ويتدبروه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گێلی و گەمژەیی و بێ عەقڵی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە باوەڕیان بە قورئان نەکرد و بە درۆیان زانی، وە بیریان لە مانا و مەبەستەکانی نەکرد. info