വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
29 : 10

فَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدَۢا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمۡ إِن كُنَّا عَنۡ عِبَادَتِكُمۡ لَغَٰفِلِينَ

لێرەدا خواکانیان تەبەڕا لەو کەسانە دەکەن کە لەبری خوا پەرستویانن و پێیان دەڵێن: بەسە خوای گەورە شاھید بێت لە نێوانماندا، ئێمە ھەرگیز ڕازی نەبووین کە ئێوە ئێمە بپەرستن، وە فەرمانی لەو شێوەیەشمان پێ نەکردوون، وە ئێمە بێئاگابووین لە عیبادەت و پەرستنی ئێوە بۆ ئێمە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أعظم نعيم يُرَغَّب به المؤمن هو النظر إلى وجه الله تعالى.
گەورەترین ناز و نیعمەتی خوای گەورە کە باوەڕدارانی بۆ ھاندەدرێت بینینی روخساری خوای گەورە و تەماشا کردنیەتی. info

• بيان قدرة الله، وأنه على كل شيء قدير.
ڕوونکردنەوەی قودرەت و دەسەڵاتی خوای گەورە، کە بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵاتە. info

• التوحيد في الربوبية والإشراك في الإلهية باطل، فلا بد من توحيدهما معًا.
پەکخواپەرستی لە پەروەردگاریەتی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆی لەپەرستنیدا کارێکی باتڵ و نابەجێیە، لەبەر ئەوە باوەڕی کەس لای خوا وەرناگیرێت تاوەکو ھەردوو جۆرەکەی تەوحید و یەکخواپەرستی پێکەوە تەواو نەبێت. info

• إذا قضى الله بعدم إيمان قوم بسبب معاصيهم فإنهم لا يؤمنون.
ئەگەر ھاتوو خوای گەورە بڕیاریدا بەسەر گەل و ھۆزێکدا بەوەی باوەڕیان نییە بە ھۆی گوناھ و تاوان و خراپەیانەوە، ئەوە بێگومان باوەڕدار نین و لە بازنەی ئیمان دەرچوون. info