വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

external-link copy
21 : 10

وَإِذَآ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةٗ مِّنۢ بَعۡدِ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُمۡ إِذَا لَهُم مَّكۡرٞ فِيٓ ءَايَاتِنَاۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسۡرَعُ مَكۡرًاۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكۡتُبُونَ مَا تَمۡكُرُونَ

ھەرکاتێک بەو خەڵکە بتپەرست و موشریکە نازو نیعمەت و خۆشیەک دەچێژین لە باران و لەوەڕ دوای بێ بارانی و قات و قڕی و بێھیوا بوون، کەچی دەبینیت خێرا گاڵتە و لاقرتی دەکەن بە ئایەت و نیشانە و بەڵگەکانمان و بەدرۆیان دەزانن و گزیی و فڕت و فێڵێان بەرامبەر دەکەن، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: خوای گەورە لەوان بە پەلەتر نەخشە و پیلان بۆ لەناو بردنتان دادەڕێژێت و کەمەندکێشتان دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوە، بێگومانبن ھەر فڕت و فێڵێک بکەن فریشتەکان دەینوسن و تۆماری دەکەن، وە ھیچ شتێکیان لەدەست دەرناچێت، ئیتر خالق و دروستکەری ئەوان چۆن لەدەستی دەردەچێت؟! وە خوای گەورە تۆڵەی ھەموو ئەو فڕت و فێڵانەتان لێ دەسێنێت. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الله أسرع مكرًا بمن مكر بعباده المؤمنين.
پیلانی خوای گەورە زۆر خێراترە لەبەرامبەر ئەوانەی پیلان و فڕوفێڵ دەکەن لە بەندە باوەڕدارەکانی. info

• بغي الإنسان عائد على نفسه ولا يضر إلا نفسه.
ستەم و خراپەکاری و تاوانی مرۆڤ سەرەنجام ھەر بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە ھیچ زیان بەکەسی تر جگە لە خۆی ناگەیەنێت. info

• بيان حقيقة الدنيا في سرعة انقضائها وزوالها، وما فيها من النعيم فهو فانٍ.
ڕوونکردنەوەی ھەقیقەت و ڕاستی دونیا لە خێرا کۆتایی پێھاتن و تیاچوونی، وە ھەرچی ناز و نیعمەتیشی ھەیە ھیچ نامێنن و ھەر ھەموویان لەناو دەچن. info

• الجنة هي مستقر المؤمن؛ لما فيها من النعيم والسلامة من المصائب والهموم.
بەھەشتی نەبڕاوە جێگای ڕاستەقینەی مانەوەی باوەڕدارانە، ھەرچی خۆشی و ناز و نیعمەت ھەیە تێیدایە، وە ھەرچی پێی بڵێیت ناخۆشی و بەڵا و موصیبەت و خەم و پەژارە تێیدا نییە. info