വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
62 : 10

أَلَآ إِنَّ أَوۡلِيَآءَ ٱللَّهِ لَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ

بزانن کە دۆستان و خۆشەویستانی خوا ھیچ ترسێکیان نییە لەو ناڕەحەتی و ناخۆشیانەی کە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕووبەڕووی خەڵکی دەبنەوە، وە ھیچ خەفەتێکیش ناخۆن بۆ ئەوەی لە دونیا لە دەستیان چووە. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 10

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ

دۆستان و خۆشەویستانی خوا ئەوانەن باوەڕیان بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوە، وە لە خوای گەورە دەترسن و خۆیان دەپارێزن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردوون. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 10

لَهُمُ ٱلۡبُشۡرَىٰ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ لَا تَبۡدِيلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

ئەوان لە لایەن پەروەردگاریانەوە موژدەیان دەدرێتێ بە شتانێک دڵخۆشیان دەکات، یان بە بینینی خەوی باش، یان بە وەسف و سەناکردنی خەڵکی بۆیان، وە لە کاتی گیان کێشانیش فریشتەکان موژدەیان دەدەنێ، وە ھەروەھا لەپاش مردن و کۆکردنەوەشیان دوای زیندووبونەوە، بەڵێنەکانی خوای گەورە کە پێیان دراوە گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت، ئەو پاداشتەی کە بۆیان ئامادەکراوە بەڕاستی سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەیە، چونکە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن و پێیان خۆشە بۆیان ئامادە دەکرێت، وە لە ھەموو ترس و ناخۆشیەکیش ڕزگاریان دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 10

وَلَا يَحۡزُنكَ قَوۡلُهُمۡۘ إِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًاۚ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

- ئەی پێغەمبەر - خەفەت مەخۆ لە وتە و گوفتاری ئەوانە کە تانە و تەشەر دەدەن لە ئاینەکەت، چونکە بەڕاستی سەرکەوتن و باڵادەستی ھەر ھەمووی بۆ خوای گەورەیە، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ئەو بیسەری ھەموو وتە و گوفتارێکیانە، وە زانا و ئاگادریشە بە کاروکردەوەیان، وە پاداشت و تۆڵەی ھەمووشیان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 10

أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَمَا يَتَّبِعُ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُرَكَآءَۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ

بزانن کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی تەنھا موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو بتپەرست و موشریکانەیش کە غەیری خوا دەپەرستن تەنھا شوێن گومان و دوودڵی کەوتون، ئەوان کە ھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن تەنھا درۆ بە ناو ئەوەوە ھەڵدەبەستن، پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی بۆی بڕیار دەدەن. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 10

هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ لِتَسۡكُنُواْ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبۡصِرًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَسۡمَعُونَ

- ئەی خەڵکینە - خوای گەورە ئەو خوایەیە کە شەوی بۆ گێڕاون بە مایەی حەوانەوە و پشوودان لە ھەموو جووڵە و ماندوو بوونێک، وە ڕۆژیشی بۆ ڕوناک کردوونەتەوە تاوەکو بێن و بڕۆن بۆ ئەوەی بژێوی و ژیانی خۆتانی تێدا دەستەبەر بکەن، بێگومان ئەم گۆڕانکارییە لە شەو و ڕۆژدا چەندین ئایەت و بەڵگە و نیشانەی گەورەی تێدایە لەسەر عەزەمەت و گەورەیی دەسەڵاتی خوا بۆ کەسانێک کە ھەق و ڕاستی دەبیستن، بیستنێک کە پەند و ئامۆژگاری لێوە فێر بن. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 10

قَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۖ هُوَ ٱلۡغَنِيُّۖ لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ إِنۡ عِندَكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭ بِهَٰذَآۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ

دەستەیەک لە بتپەرت و موشریکەکان وتیان: خوای گەورە فریشتەکانی کردووە بەکچی خۆی، پاکوبێگەردی بۆ خوا لەوەی بۆی بڕیار دەدەن، ئەو دەوڵمەند و بێنیازە لە ھەموو مەخلوق و دروستکراوەکانی، ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، - ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئێوە ھیچ بەڵگەیەکتان بە دەستەوە نییە لەوەی کە دەیڵێن و بۆ خوا بڕیاری دەدەن، بەرامبەر بەخوا تۆمەتێکی گەورە ھەڵدەبەستن - بەوەی مناڵی بۆ بڕیار دەدەن - ئێوە شتێک دەڵێن کە ھیچ لە ھەقیقەت و ڕاستییەکەی نازانن. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 10

قُلۡ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ لَا يُفۡلِحُونَ

- ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: ئەوانەی درۆ بۆ خوای گەورە ھەڵدەبەستن بەوەی مناڵی ھەیە، ئەوانە ڕزگار و سەرفراز نابن نە لە دونیا و نە لە دواڕۆژیشدا. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 10

مَتَٰعٞ فِي ٱلدُّنۡيَا ثُمَّ إِلَيۡنَا مَرۡجِعُهُمۡ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ ٱلۡعَذَابَ ٱلشَّدِيدَ بِمَا كَانُواْ يَكۡفُرُونَ

نەکەن بخەڵەتێن بەوەی لە دونیادا ھەندێک لە خۆشی و ناز و نیعمەتەکانی دونیا دەدرێت بەو بێباوەڕانە، چونکە ئەوە تەنھا کەمێک لە خۆشیەکانی دونیایە کۆتایی دێت و دەبڕێتەوە، وە پاشان لە دواڕۆژدا بۆ لای خۆمان دەگەڕێنەوە، وە دواتریش سزای سەختیان پێ دەچێژین، بە ھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە خوا و پێغەمبەرەکەیان بە درۆ دەزانی. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• ولاية الله تكون لمن آمن به، وامتثل أوامره، واجتنب نواهيه، واتبع رسوله صلى الله عليه وسلم، وأولياء الله هم الآمنون يوم القيامة، ولهم البشرى في الدنيا إما بالرؤيا الصالحة أو عند الموت.
لەم ئایەتانەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە دۆستایەتی و خۆشەویستی خوا بۆ ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان پێھێناوە، وە فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن، وە دوور دەکەونەوە لەو شتانەی کە ڕێگری لێکردووە، وە شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون (صلی اللە علیە وسلم) ، وە دۆستان و خۆشەویستانی خوا ئەوانەن کە لە ڕۆژی قیامەتدا دڵئارام و بێ ترسن، وە خوای گەورە ھەر لە دونیادا موژدەیان دەداتێ، یان بەبینین خەوی باش، یان لەکاتی سەرەمەرگدا فریشتەکانی پێیان دەڵێن ھیچ مەترسن ئێوە خوا لێتان ڕازیە و جێگاتان بەھەشتە. info

• العزة لله جميعًا وحده ؛ فهو مالك الملك، وما عُبِد من دون الله لا حقيقة له.
گەورەیی و شکۆ تەنھا بۆ خوای گەورەیە، ھەر ئەو خاوەنی ھەموو موڵکی ئاسمانەکان و زەوییە، ئەوەشی جگە لەو دەپەرسترێت ھیچ بەھا و ھەقیقەتێکی نییە. info

• الحث على التفكر في خلق الله؛ لأن ذلك يقود إلى الإيمان به وتوحيده.
ئەم ئایەتانە ھانی خەڵکی دەدەن کە بیر بکەنەوە لە دروستکراوەکانی خوا و گەورەیی دەسەڵاتی ئەو زاتە مەزنە، چونکە بیرکردنەوەی لەو شێوەیە مرۆڤ پەل کێش دەکات بۆ باوەڕھێنان و یەکخواپەرستی خوای گەورە. info

• حرمة الكذب على الله عز وجل، وأن صاحبه لن يفلح، ومن أعظم الكذب نسبة الولد له سبحانه.
درۆ ھەڵبەستن بۆ خوا حەرامە و کارێکی ناشایستەیە، وە ئەو کەسەشی درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستێ ھەرگیز سەرفراز نابێت، گەورەترین درۆیش کە بۆ خوا ھەڵببەسترێت بڕیاردانی مناڵە بۆی، پاکوبێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالا. info